٥٠٠ ڕۆژ شەڕ… دیارترین دەستکەوت و زیانەکانی ڕووسیا و ئۆکراینا



لە ترس و دڵەراوکێکانی ڕوودانی کارەساتێکی ئەتۆمی لە زابورژیای ئۆکرایناوە بۆ لەدەستدانی هەزاران هاووڵاتی مەدەنی، ٥٠٠ رۆژ بە سەر شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا تێپەڕی.

لەگەڵ دواکەوتنی چارەسەرێک بۆ وەستاندنی شەڕ، بەگوێرەی خەمڵاندنی شارەزایانی سەربازی دەستکەوت و زیانەکان لە نێوان مۆسکۆ و کیێڤدا دەگۆڕدرێن.

سەلماندنی خۆڕاگری لە بەرامبەر پاکێجی سزاکانی ڕۆژئاوا و بەدەستهێنانی ئاسایشی ستراتیژی، و کۆنترۆڵکردنی نزیکەی لەسەدا ١٥ی زەوییەکانی ئۆکراین، دەستکەوتەکانی ڕووسیان.

دیارترین زیانەکانیش بۆ لایەنی ئۆکراینی بریتی بوون لە شکستی هەڵمەتەکانی دژە هێرش بۆ دەستکەوتنەوەی خاکە داگیرکراوەکان، داڕمانی بەنداوی ستراتیجیی کاخۆڤکا، دەستکەوتەکانیش لەچوارچێوەی ئەگەری پەیوەستبوون بە ناتۆ و گەیشتن بە خۆڕاگری لە بەرامبەر خاوەن هێزێکی گەورەی ئەتۆمین.

نەتەوە یەکگرتووەکان بەبۆنەی تێپەڕینی ٥٠٠ هەمین ڕۆژی سەرهەڵدانی شەڕی نێوان ڕووسیاو ئۆکراین ڕایگەیاند؛ لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕەوە تا ئێستا 9 هەزار هاووڵاتی مەدەنی کوژراون، هەرچەندە ژمارەی ڕاستەقینە “پێدەچێت زۆر لەوە زیاتر بێت”، بە وتەی بەرپرسانی ڕێکخراوەکە.

نۆئێل کالهۆن، جێگری سەرۆکی نوێنەرایەتی ئۆکراینا دەڵێت: “ئێمە شاهیدی قۆناغێکی دیکەی ترسناکین لە شەڕێکدا کە بەردەوامە لە کاریگەریی ترسناک لەسەر ژیانی هاووڵاتیانی مەدەنی ئۆکراینا”.

بە وتەی کالهۆن، تێکڕای ژمارەی گیانلەدەستدان لە ساڵی ٢٠٢٣ کەمترە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢، بەڵام لە ماوەی مانگی ئایار و حوزەیرانی ڕابردوودا جارێکی دیکە ئامارەکانی گیان لەدەستدان دەستی بە بەرزبوونەوە کردووتەوە.

بەپێی بەیاننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ساڵی ڕابردوو شارەکانی بوکا و ماریوپۆل بوونەتە هێمای ئەوپەڕی دڕندەیی ململانێکانی ڕووسیا.

 

لەلایەکی دیکەوە و بە وتەی ڤلادیمێر ئیگۆر شارەزای ڕووسی، مۆسکۆ دەستکەوتی ستراتیژی بەدەستهێناوە، بە شێوەیەکی سەرەکی:

-نیشاندانی خۆڕاگری سەربازی لە بەرامبەر هێرشی دژە هێرشی ئۆکراینا، سەرەڕای چەکی پێشکەوتووی ڕۆژئاوا.

-کۆنترۆڵکردنی شاری ستراتیجی باخموت و لە لێواری بردنەوەی شاری ئۆدێسا.

-فراوانبوونی جیۆپۆلەتیکی کۆنترۆڵی ڕووسیا بەسەر نزیکەی لەسەدا ١٥ی خاکی ئۆکراینا.

-لە بەرامبەر سزای بەرفراوان و توندی ڕۆژئاوادا سەرکەوت.

-زیادکردنی ٤ ناوچەی نوێ و یەکگرتووی مێژوویی کە ژمارەی دانیشتووانی زیاتر لە ٦ ملیۆن کەسە و ڕووبەرەکەیان بە ١٠٠ هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە مەزەندە دەکرێت.

-ئاسایشی ستراتیژی خۆی بەهێزتر کرد و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی بەدەست هێنا بەهۆی دەریای ئازۆڤەوە، هەروەها لەناوبردنی تاقیگە بایۆلۆژییەکانی پنتاگۆن لە ئۆکراینا لە هەمان کاتدا توانای خۆی بۆ ڕێگری سەربازی سەلماند.

-لەناوبردنی جبەخانەی سەربازی ناتۆ لە شانۆی ئۆکراینا.

-ئاڕاستەکردنەوەی پەیوەندییە ئابوورییەکان و گەشەکردنی شکۆمەندی نێودەوڵەتی ڕووسیا.

 

دیارترین قازانج و زیانەکانی ئۆکراینا

لای خۆیەوە، ئۆلێکسی ستیپانۆڤ، پسپۆڕی سەربازی ئۆکراینی، دەڵێت؛ کیێڤ لەسەروەختی شەر تا ئێستا کەڵکێکی باشی لە جەنگەکە وەرگرتووە بەوەی؛

-توانای بەرگەگرتنی هێزێکی ئەتۆمی وەک ڕووسیای هەیە و بەردەوامە لە خۆڕاگری.

-گەیشتن بە پێشکەوتن لە دانوستانەکانی بۆ پەیوەست بوون بە ناتۆ و بەدەستهێنانی گەرەنتی ئاسایشی ڕۆژئاوا و هاوکاری بێ وێنە کە ڕەنگە دۆخی شەڕ لە بەرژەوەندی خۆی پێچەوانە بکاتەوە.

-توانای بەئامانجگرتنی کرێملین و دڵی مۆسکۆ بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ناسەقامگیرکردنی ئاسایش و بڵاوکردنەوەی ترسلە دڵی ڕووسەکاندا.

-چوونە ناو سنوورەکانی ڕووسیا و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکان بە قووڵی، وەک ئەوەی لە ناوچەی بێلگۆرۆد ڕوویدا، کە ڕووداوگەلێکن لەلایەن گروپەکانی لایەنگری کیێڤەوە ئەنجام دەدرێن.

-ڕووسیا تا ئێستا بازاڕی ئەوروپی بۆ غاز و نەوت لەدەستداوە بەبێ ئەوەی بەدیل بدۆزێتەوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر ئابوری وڵاتەکەی هەیە

-لە دەوروبەری ئەوروپی و ڕۆژئاوادا، مۆسکۆ گەمارۆدراو و گۆشەگیر کرا، کە تا دوای دەیان ساڵ ئەمەی بۆ قەرەبوو ناکرێتەوە.

-کیێڤ کۆنترۆڵی ٩٠٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە و کۆنترۆڵکردنەوەی نزیکەی ٧ شارۆچکە و گوندی ڕۆژهەڵاتی خارکیڤ و خێرۆسونی ڕاگەیاند، لە میانی هێرشی بەرپەرچدانەوەدا.

-هێزەکانی ئۆکراینا لە دیوی باشوورەوە بەرەو باخموت پێشڕەوی دەکەن و ڕووسەکان دەورە دەدەن.

ئۆلێکسی ستیپانۆڤ، پسپۆڕی سەربازی ئۆکراینی، سەبارەت بە زیانەکانی ئۆکراینا و شکستی هێرشی بەرپەرچدانەوە، دەڵێت؛

ئێستا زەحمەتە حوکم لەسەر شکستی هێرشی بەرپەرچدانەوە بدرێت، چونکە هێشتا شەڕەکان لە بەرەی باشوور و ڕۆژهەڵاتدا بەردەوامن، ئۆکراینا قۆناغی یەکەمی هێرشەکەی ئەنجامدا و خۆی بۆ قۆناغەکانی داهاتوو ئامادە دەکات.

دەشڵێت؛ داڕمانی بەنداوی کۆڤاچۆکا لە ئەنجامی هێرشەکانی ڕووسیا، خەسارێکی ستراتیژی گەورەیە بۆ کیێڤ، بەو پێیەی هەزاران دۆنم زەوی کشتوکاڵی لەدەستچوون و دانیشتوانەکەی ئاوارەبوون، ڕووسیا هەوڵ دەدات بە کۆنترۆڵکردنەوەی وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا هێرشی ئەتۆمی دەستپێبکات

شەڕەکان لە باشوورەوە بەرەو ناوچەکانی مێلیتۆپۆل و بێردیانسک بەردەوامن و کیێڤیش بەردەوامە لە بۆردومانکردنی پێگەکانی ڕووسیا.

ئەو شارەزایە دەشڵێت؛ ڕووسیا نیوەی تانک و تەقەمەنییە پێشکەوتووەکانی لە شەڕەکاندا لەناوبراوە.

ئەندامێکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن دەستی لەکارکێشایەوە
پێشت ئەندامێکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن دەستی لەکارکێشایەوە
پارتی: دەبێت یەکێتی تێبگات لەوەی قەبارەکەی دوێنێی نەماوە
دواتر پارتی: دەبێت یەکێتی تێبگات لەوەی قەبارەکەی دوێنێی نەماوە
ەیوەندیدار