هاتوچۆی هەولێر: ڕووداوەکەی ڕێگای مەخمور هەڵەی ئێمە نییە



هاتوچۆی هەولێر ڕەتیدەکاتەوە کە نەبوونی هێمای هاتوچۆ هۆکاربووبێت بۆ ئەو ڕووداوەی شەوی ڕابردوو کە گیانلەدەستدانی سێ ئەندامی خێزانێکی لێکەوتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوولەسەر ڕێگای هەولێر-مەخمور لەنزیک زورگەزراو، ئۆتۆمبێلێکی تایبەت کە پێنج ئەندامی یەک خێزانی تێدابوو لەبەر تیژڕۆیی ونەخوێندنەوەی هێماکانی هاتوچۆ وەرگەڕا.

ڕوونیشیکردەوە ئۆتۆمبێلەکە کاتێک گەیشتووەتە سەرتاسەیەکی کۆنکریتی، کە دروستکراوە بۆناچارکردنی شۆفێران بەکەمکردنەوەی خێرایی تاسەکەی نەبینی و کۆنترۆلی لەدەستداو، وەرگەڕا.

هۆکاری ڕوونکردنەوەکەی هاتوچۆی هەولێر بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لەدوای ڕووداوەکە وابڵاوکرایەوە کە شوێنەکە هیچ هێمای هاتوچۆی لێ نیە بۆ ئاگادارکردنەوە لە بوونی تاسە لەشوێنەکە.

هاتوچۆی هەولێر ڕاشیگەیاند لێژنەیەک سەردانی شوێنەکەی کرد، و دەرکەوت هیچ کەموکوڕیەک نیە لەڕووی هێماکان و شەقامەکە لەڕووی هاتوچۆ بەتەواوی ڕێکخراوە. بەر لەگەیشتن بەتاسەکە بەنزیکی 300 مەترهێما دانراوە بۆ کەمکردنەوەی خێرایی لەدواییش هێمایەکی تر هەیە کە بە شۆفێر دەڵیت زیاترین خێرایی 30 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا. لەدوای ئەوەش هێمای ئاگادارکردنەوەی تاسە و فلاشەری گلۆپ دانراوە. ئینجا لەدوای ئەوانە بەدووری 100 مەتری تر تاسەکە هەیە.

هاتوچۆی هەولێر لە ڕاگەیەندراوەکەیدا دەڵێت: “ئێمەسەرجەم ئەوقسانە ڕەت دەکەینەوە”. و بە ڤیدیۆش هێماکانی شوێنی ڕووداوەکە خراونەتەڕوو.

لە ڕووداوەکەی دوێنێ شەوی سەر ڕێگای هەولێر – مەخمووردا سێ ئەندامی خێزانێك گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

پارتی: دەبێت یەکێتی تێبگات لەوەی قەبارەکەی دوێنێی نەماوە
پێشت پارتی: دەبێت یەکێتی تێبگات لەوەی قەبارەکەی دوێنێی نەماوە
پرۆژەی ڕاهێنانی مامۆستایان و چەند سەرنجێك 
دواتر پرۆژەی ڕاهێنانی مامۆستایان و چەند سەرنجێك 
ەیوەندیدار