بەریتانیا سزای نوێ بەسەر بەرپرسانی ئەمنی ئێراندا سەپاند



بەریتانیا بە پاساوی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ سزای نوێی بەسەر بەرپرسان و دامەزراوە ئەمنییەکانی ئێراندا سەپاند.

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە سزای بەسەر ١٣ بەرپرس و دامەزراوەدا سەپاندووە.

ئاماژە بەوەشکراوە کە سزاکان بەڕێوەبەرانی زیندانەکان کە چاودێری ئەشکەنجەدان و ئەنجامدانی مامەڵەی نامرۆڤانە لە ئێران دەکەن، ئەو دامەزراوانەی کە ئەرکیان کۆکردنەوەی زانیاری تایبەتە بۆ رژێم، هەروەها ئەو کەسانەی کە لە رێگەی یاسا بەزۆر سەپێندراوەکانی تایبەت بە بەستنی سەرپۆش سەرکردایەتی چەوساندنەوەی ژنان دەکەن، دەکەنە ئامانج.

سزاکان بریتین لە قەدەغەکردنی گەشتکردن، بلۆککردنی سەروەت و سامانەکانی ئەو کەسانە لە بەریتانیا، ئەمەش رێگریی دەکات لە رێکخراوەکانی بەریتانیا کە بازرگانی لەگەڵ کەسانی سزادراودا بکەن.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە گوتەی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، جەیمس کلێڤەرلی کراوە کە رایگەیاندووە: “رژێمی ئێران فشار دەخاتە سەر گەلی خۆی و هەڕەشەی کوشتن و رفاندن دەکات”.

کلێڤەرلی ئاماژەی بەوەش داوە کە بەریتانیا بەو سزا نوێیانە پەیامێکی روونی ئاراستەی رژێم کردووە و رایگەیاندووە: “بەرگەی ئەم رەفتارە خراپانە ناگرین و لێپرسینەوەتان لەگەڵدا دەکەین”.

سکرتێری گشتی ناتۆ: هەوڵدەدەین جیاوازیی بیروڕا لە نێوان تورکیا و سوید نەهێڵین
پێشت سکرتێری گشتی ناتۆ: هەوڵدەدەین جیاوازیی بیروڕا لە نێوان تورکیا و سوید نەهێڵین
دیموکرات: تاوانەکە پیلانێکی داڕێژراو بووە
دواتر دیموکرات: تاوانەکە پیلانێکی داڕێژراو بووە
ەیوەندیدار