دیموکرات: تاوانەکە پیلانێکی داڕێژراو بووە



حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ڕایگەیاند دوو پێسمەرگەکەیان بە ۆیلانی پێشوەختی ئێران کوژراون.

ئەمڕۆ هەینی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە کوژرانی دوو پێشمەرگەیان لە قەڵادزێ بڵاوکردوە و تێیدا هاتووە: “بەداخێکی گرانەوە ڕادەگەیەنین، کاتژمێر ١٢ و ٤٠ خولەکی نیوەشەوی ١٥ لەسەر ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، چەند کەس لە ئەندامانی حیزب کە بە سەردان چووبوونە دەوروبەری “ھەڵشۆ”ی سەر بە شاری  قەڵادزێ لە باشووری کوردستان، لەلایەن بەکرێگێراوێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بە پیلانێکی لەپێشدا داڕێژراو تەقەیان لێ دەکرێت و بەداخەوە دوو کەسیان بە ناوەکانی عادڵ موھاجیر ناسراو بە “سەرباز” و لوقمان ئاجی، شەھید دەبن”.

ڕاشیگەیاند، “وێڕای مەحکومکردنی ئەم کردەوە تێرۆریستییەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئیران، ڕادەگەیەنین کە ماشینی تێرۆری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دژبە تێکۆشەرانی سیاسیی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کاراتر لە جاران لە پیلانگێڕی و دەستوەشاندندایە و داوامان لە لایەنە پێوەندیدارەکانی دەوڵەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە بەرانبەر بە هەوڵە تێرۆریستییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەڵوێست بنوێنن”.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: “حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە پێوەندی لەگەڵ ئەم تێرۆرەدا وێڕای ڕیسوایی بۆ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی و بەڕێوەبەرانی ئەم کردەوە تێرۆریستییە، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری هەر دوو شەهید، عادڵ موهاجیر و لوقمان ئاجی دەکات”.

 

بەریتانیا سزای نوێ بەسەر بەرپرسانی ئەمنی ئێراندا سەپاند
پێشت بەریتانیا سزای نوێ بەسەر بەرپرسانی ئەمنی ئێراندا سەپاند
لە ئیستانبوڵ نزیکەی ٧٠٠ کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران
دواتر لە ئیستانبوڵ نزیکەی ٧٠٠ کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران
ەیوەندیدار