سکرتێری گشتی ناتۆ: هەوڵدەدەین جیاوازیی بیروڕا لە نێوان تورکیا و سوید نەهێڵین



سکرتێری گشتی ناتۆ، یەنس ستۆڵتنبێرگ، دەربارەی پرسی ئەندامێتی سوید لە رێکخراوی ناتۆ ئەوەی خستەڕوو کە دوای کۆبوونەوەکەی دوێنێی نێوان تورکیا، سوید و فینلاند، هێشتا هەندێک جیاوازی ماون، ئامانجی بانگێشت کردنی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکوەزیرانی سوید، ئولف کریستەرسۆن بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە، کۆتاییهێنانە بەم جیاوازییانە.

لە میانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بارەگای سەرەکی ناتۆ لە بڕوکسل، ستۆڵتنبێرگ باسی لە کۆبوونەوەکەی دوێنێی نێوان شاندی تورکیا، سوید و فینلاند کرد و کۆبوونەوەکەی بە “باش و بنیاتنەر” وەسف کرد.

ستۆڵتنبێرگ، ئاماژەی بەوەشدا کە تا ئێستا هەندێک کەموکوڕی ماون کە دەبێت چارەسەر بکرێن، گوتیشی: “لەبەر ئەم هۆیە هەریەکە لە ئەردۆغان و کریستەرسۆنم بانگێشت کرد بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لە شاری ڤیلنیوس لە رۆژی دووشەممەدا. هەرسێکمان لەوێ بەیاوەری پسپۆڕان، گفتوگۆ لەسەر وردەکارییەکان دەکەین و باسی ئەو جیاوازی بیروڕایانە دەکەین کە لە نێوان سوید و تورکیادا هەن”.

سکرتێری گشتی ناتۆ جارێکی دیکەش ئەوەی دووپات کردەوە کە سوید ئەو ئەرکانەی بەجێهێناوە کە لە چوارچێوەی رێککەوتننامەی سێ قۆڵیی لوتکەی مەدرید لە ئەستۆی گرتبوو، گوتیشی: “دەزانین هەندێک ئەندامی دیکەی ناتۆ نیگەرانی ئەمنییان دەربارەی هەرچی زووتر بوونە ئەندامی سوید لەناو هاوپەیمانییەکە هەیە”.

یەنس ستۆڵتنبێرگ، لە وەڵامی پرسیارێکی دیکەشدا دەربارەی پلانی پێدانی بۆمبی هەڵماتی بە ئۆکراینا لەلایەن ئەمریکاوە، ئەوەی خستەڕوو کە هەر ئەندامێکی ناتۆ خۆی بڕیار دەدات کە چ جۆرە چەکێک دەداتە ئۆکراینا، لەم بابەتەدا ناتۆ هیچ دەسەڵاتێکی نییە.

دوو کەسی دیکە لە کێشەی ٢٥ دەفتەر دۆلارەکە قسە دەکەن
پێشت دوو کەسی دیکە لە کێشەی ٢٥ دەفتەر دۆلارەکە قسە دەکەن
بەریتانیا سزای نوێ بەسەر بەرپرسانی ئەمنی ئێراندا سەپاند
دواتر بەریتانیا سزای نوێ بەسەر بەرپرسانی ئەمنی ئێراندا سەپاند
ەیوەندیدار