تەندروستی هۆشداری بڵاوبوونەوەی دوو نەخۆشی لە سلێمانی دەدات



بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی هۆشداری بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون و نەخۆشی كۆلێرا دەدات و داوا لە هاووڵاتیان دەكات پابەندی ڕێكارەكانی خۆپارێزی بن.

د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون تۆماركراوە و حاڵەتی دیكەش هەیە، بەڵام هێشتا پشكنینەكان دەرنەچوون.

ئاشكراشی كرد، ئەو كەسەی تووشبووە، كاری ڕاستەوخۆ و بەركەوتەی لەگەڵ ئاژەڵ بووە و تووشبووەوە ژنێكی تەمەن 45 ساڵی خەڵكی چوارقوڕنەیە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە چارەسەر و بەدواداچوون بەردەوام دەبین و داواكارین هاووڵاتیان ئەوەش نەكەن بە بابەتی كۆرۆنا، چونكە چۆن وتمان ئەوەی بەركەوتەی هەبێت لەگەڵ ئاژەڵ مەترسی هەیە، ئەوەتا ئەو كەسەی تووشبووە كاری لە ئاژەڵداریدا كردووە.

جەختیشی كردەوە، مەترسی بڵاوبوونەوەی كۆلێرا (سكچوون و ڕشانەوە) هەیە، چونكە ئێستا ژمارەی تووشبووان زۆرە و ئەگەری زیاتربوونی هەیە.

دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیاندا دەستی پێكردەوە
پێشت دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیاندا دەستی پێكردەوە
قوباد تاڵەبانی: کارئاسانی بۆ وەبەرهێنانی کۆمپانیا ئێرانییەکان دەکەین
دواتر قوباد تاڵەبانی: کارئاسانی بۆ وەبەرهێنانی کۆمپانیا ئێرانییەکان دەکەین
ەیوەندیدار