درۆنێکی بۆمبڕێژکراو بارەگای لیوای یەکی پاسەوانی سنوری کردە ئامانج



دژه‌ تیرۆری کوردستان رایگەیاند، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو بارەگای لیوای یەکی پاسەوانی سنوری لە ناوەندی قەزای باتیفا لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کردە ئامانج، جگە لە زیانی ماددی، هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا دژەتیرۆری کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی تەممووزی 2023 کاتژمێر 14:25، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو بارەگای لیوای یەکی پاسەوانی سنووری لە ناوەندی قەزای باتیفا لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کردە ئامانج و بەهۆیەوە جگە لە زیانی ماددی خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە درۆنەکە لەنێوان گوندی دووکەرێ و بەروشکا سەعدوونی لە سنووری قەزای باتیفاوە ئاراستە کراوە و لەو ناوچەیەش چەکدارانی پەکەکە تێیدا بوونیان هەیە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێشوازی لە هەنگاوەکانی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەکەین
پێشت بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێشوازی لە هەنگاوەکانی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەکەین
چەند پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە بۆ هاووڵاتییان
دواتر چەند پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە بۆ هاووڵاتییان
ەیوەندیدار