چەند پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە بۆ هاووڵاتییان



مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم کورستان رایگەیاند، لەم کابینەیە هەموو مووچەکان دراوە، سەرەڕای هەموو قەیرانەکان کە بۆ ئەم کابینەیە دروستکراوە توانیومانە مووچە بدەین.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە دیدارێکدا کە رووبەڕوو وەڵامی پرسیارەکانی خەڵکی دایەوە رایگەیاند، بابه‌تی مووچه‌ بابه‌تێكی سه‌ره‌كی بووه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆرجار ده‌بینین، له‌وانه‌یه‌ قسه‌ی ناحه‌زانیش كه‌ ده‌ڵێن مووچه‌ نه‌دراوه‌، به‌ڵام من ده‌توانم به‌ دڵنیاییه‌وه‌ بڵێم له‌م كابینه‌یه‌ هه‌موو مووچه‌كان دراون، هه‌رچه‌نده‌ هه‌ندێجار تۆزێك دواكه‌وتووه‌، به‌ڵام ئێمه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو قه‌یران و كێشه‌و گرفتانه‌ی كه‌ بۆ كابینه‌كه‌شمان دروستكرا، توانیمان مووچه‌كان بده‌ین به‌ هاووڵاتییان و سوپاسی هاووڵاتییانیش ده‌كه‌م كه‌ زۆرجار پشوویان درێژبووه‌، ته‌حه‌موولییانكردووه‌.

راشیگەیاند، به‌رده‌وام ده‌بین له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵیش له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی كه‌ تاكو ئێستا ناكۆكین و یاخوود نه‌مانتوانیووه‌ چاره‌سه‌ری گونجاویان بۆ بدۆزینه‌وه‌، به‌لام به‌رده‌وام ده‌بین.

وتیشی: نیه‌تی هه‌رێم نیه‌تێكی پاك بووه‌، هه‌مووتان بینیووتانه‌ یاخوود بیستوتانه‌ كه‌ ئێمه‌ تا چه‌ند نه‌رمیمان نوواندووه‌، هه‌وڵی ئه‌وه‌مانداوه‌ كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی چاره‌سه‌ر بكه‌ین، به‌ڵام شتێك كه‌ ئێمه‌ هه‌میشه‌ داكۆكی لێده‌كه‌ین، ئه‌ویش پاراستنی مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه‌، نه‌ بۆمن و نه‌ بۆهیچ كه‌سێكی دیكه‌ گونجاو نییه‌ له‌جیاتی خه‌ڵكی كوردستان بڕیاری ئه‌وه‌ بدات كه‌ واز له‌ مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی ئه‌و خه‌ڵكه‌ بێنین، ئه‌وه‌ مافی ئێوه‌یه‌ كه‌س حه‌قی ئه‌وه‌ی نییه‌ واز له‌ مافه‌كانی ئێوه‌ بێنێت.

“به‌ردوام ده‌بین له‌ داكۆكیكردن له‌مافه‌كانی ئێوه‌، به‌ڵام له‌رێگه‌ی گونجاو ده‌گه‌ڕێین، كه‌ ئێمه‌ به‌چ شێوازێك بتوانیین به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه‌ ئه‌و كێشه‌ و گرفتانه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ چاره‌سه‌ربكه‌ین، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌ستووره‌ی كه‌ مافه‌كانمان تێیدا دیاریكراوه‌” مەسرور بارزانی وای وت.

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە تا ئێستا سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی نەکردووە وتیشی:
لەسەرەتای ئەم کابینەیەدا یەکەم شوێن کە ویستوومە سەردانی بکەم هەڵەبجە بووە، بەڵام خەتای من نەبووە و بەڵکو بەرپرسانی ئیدارە شارەکە رێگەیان نەداوە و ئەگەر نا من دڵم لای هەڵەبجەیە و شتی تایبەتیشمان بۆ هەڵەبجە کردووە.

سەبارەت بە زۆربوونی ژمارەی ئۆتۆمبێلەکان لە هەرێم کوردستان راشیگەیاند، بوونی ژمارەیەکی زۆری ئۆتۆمبێل لە کوردستان ئاماژەیە بۆ ئەوەی خەڵک توانای کڕینی هەیەو لە ئاستێکی باشی ژیاندایە.

راشیگەیاند، پێویستە رێز لە ئاین بگرین، چونکە ئاین رێنیشاندەرە بۆ ئەرکە ئەخلاقییەکان وئەگەر ئاین بۆ سیاسەت و دەستکەوتە سیاسییەکان بەکارهات لە لایەن مامۆستایەکی ئاینییەوە ئەوە ئەو مامۆستایەی بەمشێوەیە لە ئاین گەیشتووە هەڵە تێی گەیشتوە

درۆنێکی بۆمبڕێژکراو بارەگای لیوای یەکی پاسەوانی سنوری کردە ئامانج
پێشت درۆنێکی بۆمبڕێژکراو بارەگای لیوای یەکی پاسەوانی سنوری کردە ئامانج
گەرما هات و كارەبا كەم بووەوە
دواتر گەرما هات و كارەبا كەم بووەوە
پەیوەندیدار