١٣ کورد لە بەندیخانەکانی ئێران گیانیان لەدەستداوە



ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣دا، لانی کەم ٢٠ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێران گیانیان لەدەست داوە کە ١٣ کەسیان واتە ٦٥٪ی کۆی گشتیی حاڵەتەکان بەندکراوانی کورد بوون.
بەپێی ئامارێکی ڕێکخراوەکە، جگە لە ١٣ بەندکراوی کورد، لانی کەم ٤ بەندکراوی بەلووچ لە بەندیخانەکانی زاهیدان، زابۆل و گوڵستان گیانیان لەدەست داوە کە دەکاتە ٢٠٪ی هەموو حاڵەتەکان. هەروەها لانی کەم ٣ بەندکراوی خەڵکی گەچساران، کۆیەشت و تەورێز لەم ماوەیەدا لە بەندیخانەکانی ئێران گیانیان لەدەست داوە.
ڕوونیشیکردەوە کە لە کۆی گشتیی ئەم ٢٠ بەندکراوە، لانی کەم ٤ بەندکراو لەژێر ئەشکەنجەی هێزە حکومەتییەکاندا گیانیان لەدەست داوە و ٧ بەندکراویان بەهۆی نەخۆشی و دواکەوتنی گواستنەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گیانیان لەدەست داوە. سێ بەندکراوی دیکەش بە هۆکاری گوماناوی وەک ژەهراویبوون بوون گیانیان لەدەست داوە. هەروەها لە شەڕ و تێکهەڵچوونی نێوان بەندکراوانی بەندیخانەکان ٤ بەندکراو کوژراون.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئەوەشی خستەڕوو کە لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا لانی کەم ٣ بەندکراوی سیاسی کە لە پەیوەندی بە بزووتنەوەی “ژن ژیان ئازادی” و لە شارەکانی بۆکان، زاهیدان و گەچساران دەستبەسەر کرابوون، لەژێر ئەشکەنجەی ناوەندە حکوومەتییەکاندا گیانیان لەدەست داوە.

لە ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکەدا هاتووە، لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام ڕێگریی لە سەردانی ناوەند و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافەکانی مرۆڤ بۆ ئێران کردووە و نەیهێشتووە ئەو ناوەند و ڕێکخراوانە سەردان و چاودێریی بەندیخانەکانی ئەو ئێران بکەن.
ڕاشیگەیاند، نیگەرانییە سەرەکییەکان سەبارەت بە بەندیخانە و دەستبەسەرگە ئەمنییەتییە – نهێنییەکانە کە تەنانەت لە لیستی بەندیخانە فەرمییەکانی ڕێکخراوی بەندیخانەکاندا تۆمار نەکراون و لەژێر چاودێری ناوەندە حکومەتییە – سەربازییەکاندان و بەبێ هیچ کۆنترۆڵێکی دادوەری و ئیداری بەڕێوە دەبرێن.

 

وەزیرانی دەرەوەی عێراق و بەریتانیا کۆبوونەوە
پێشت وەزیرانی دەرەوەی عێراق و بەریتانیا کۆبوونەوە
نرخی فرۆشتنی گەنم بەکەرتی تایبەت دیاری دەکرێت
دواتر نرخی فرۆشتنی گەنم بەکەرتی تایبەت دیاری دەکرێت
ەیوەندیدار