نرخی فرۆشتنی گەنم بەکەرتی تایبەت دیاری دەکرێت



بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم کە ئاماژەی بەوەکردووە، بە ئامادەبوونی كەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی و ئەندامانی لیژنەی باڵای تایبەت بە دیاریكردنی بەهای گەنم لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت كۆبوونەوە بەمەبەستی دیاریكردنی نرخی فرۆشتنی گەنم بە كەرتی تایبەت.

لە رڕگەیەندراوەكەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، لە كۆبوونەوەكەدا كە نوێنەری ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی كشتوكاڵ و ئاودێریی و فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون ئامادەیبوون، گفتوگۆ لەسەر دیاریکردنی نرخی گەنمی جوتیاران كرا.

هاوکات، دوای ئاگاداركردنەوەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و وەرگرتنی ڕەزامەندییان بۆ ڕای گشتی نرخەکەی ڕادەگەیەندرێت، هەموو هەوڵەكانیش لەوپێناوەدایە جوتیارانی كوردستان زەرەروزیانیان بەرنەکەوێت.

١٣ کورد لە بەندیخانەکانی ئێران گیانیان لەدەستداوە
پێشت ١٣ کورد لە بەندیخانەکانی ئێران گیانیان لەدەستداوە
زیاتر لە ٢٥٠ کۆچبەری نایاسایی لە ئیستانبوڵ دەستگیرکران
دواتر زیاتر لە ٢٥٠ کۆچبەری نایاسایی لە ئیستانبوڵ دەستگیرکران
پەیوەندیدار