بۆمبە مەترسیدارەکە بووە بەیاسا و هۆشداری بە هەرێم دەدرێت



ئەندامێكی كوردی پەرلەمانی عێراق هۆشداری بڕگەیەكی یاسای بودجەی عێراق تایبەت بە هەرێمی كوردستان دەدات و دەڵێت: “ئەمە بۆمبە مەترسیدارەکەیە بۆ پشکی هەرێم و بووە بەیاسا و دەبێت لە دادگای فیدڕاڵی تانەی لێ‌ بدرێت”.

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، پێویستە حکومەتی هەرێم لەدادگای فیدراڵی تانە بدات لە مادەی ١٣ بڕگەی (حەوتەم) لەیاسای بودجەی ساڵەکانی ٢٠٢٣ -٢٠٢٤-٢٠٢٥ کە باس لەوە دەکات: لەبوونی کێشە لەتێڕوانین لەسەر ماف و پابەندییەکان لەنێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ لیژنەیەک لەهەردوولا دروست دەکرێ و لەماوەی ٣٠ ڕۆژدا هەوڵی چارەسەری دەدەن ئەگەر چارەسەر نەبوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاری پێویست لەبارەیەوە دەدات.

ڕاشیگەیاتد، “ئەمە بۆمبە مەترسیدارەکەیە بۆ پشکی هەرێم و بووە بەیاسا، چونکە کێشە و ناکۆکی و جیاوازی زۆرە لەنێوان تێڕوانینی هەرێم و بەغدا و گرفت دروست دەبێ، بۆیە باشترە سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری یەکلاکەرەوەی لەسەر بدات نەک پەرلەمانی عێراق”.

وتیشی، “ئەم بڕگەیە چوارچێوەی هەماهەنگی دەقی ناو پڕۆژەکەی حکومەتیان لە سەرۆک وەزیرانەوە گۆڕی بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران. واتە لەبری ئەوەی سەرۆک وەزیران کێشەکە چارەسەر بکات دەیهێننە پەرلەمان و لەوێ زۆرینەی شیعە لەسەر بەشە بودجەی هەرێم لە ناکۆکیدا بڕیار دەدەن، بڕیارەکەش ڕاگرتنی بەشەبودجەی هەرێم دەبێت”.

ئەو پەرلەمانتارە كوردە جەختیشی كردەوە، پێویستە بەزوویی حکومەتی هەرێم تانە لەو بڕگە بدات.

وەزارەتی دارایی بۆ دابەشكردنی دوو مووچە ڕوونكردنەوە دەدات
پێشت وەزارەتی دارایی بۆ دابەشكردنی دوو مووچە ڕوونكردنەوە دەدات
ڕووداوێكی هاتووچۆ 7 قوربانی لێكەوتەوە
دواتر ڕووداوێكی هاتووچۆ 7 قوربانی لێكەوتەوە
ەیوەندیدار