لەخانەقین خێرخوازێک ٢٥ خانوو بۆ هەژاران دروستدەکات



عەلی تالب ئەو کەسە خێرخوازەیە کە توانیویەتی هاوکاری ژنانی کەمدەرامەت بکات و تا ئێستا ١٥ خانووی تەواوکردووە و پیشکەش بە ژنانی کەمدەرامەتی کردووە. ئەو خێرخوازە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەئێستادا سەرقاڵی دروستکردنی ١٠ خانووی دیکەیە بۆ خەڵکانی کەمدەرامەت.

ئاماژەی بەوەشکردووە ئەو ١٥ خانووەی پێشکەش بە کەمدەرامەتان کراوە بە تیروپشک بەسەریاندا دابەش کراوە. لایخۆیانەوە کەمدەرامەتەکان سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاستەی خێرخوازەکە کرد.

عەلی تالب دەڵێت، “بیرم لەوە کردەوە کە بۆچی پڕۆژەیەکی گەورە نەکەین لە دیالە؟ هۆزی دەلۆ زەوییەکیان پێداین، دەستمان کرد بە دروستکردنی پڕۆژەکە، لە خودا بەزیادبێت لە ماوەی نۆ مانگدا ١٦ خانوومان تەواو کرد و ١٥مان دابەش کردووە، ئێستا ١٠ خانووی ماوە ئیشەڵڵا لە ماوەی ئەم پێنج بۆ شەش مانگە ئەوانی دیکەش تەواو دەبن.”

بەپێی ئاماری وەزارەتی پلاندانانی عێراق، پارێزگای موسەننا هەژارترین پارێزگایە، کە ڕێژەی ٥٢٪ و سلێمانیش کەمترین ڕێژەی هەژاریی تێدایە کە ٤.٥٪ە، خانەقینیش کە سەر بە پارێزگای دیالەیە، ڕێژەی هەژاری تێیدا ٢٢.٥٪.

لە هەرێمی کوردستان ساوەر و بڕوێش و گەنمەکوتاو بە رێگای نەریتی دروست دەکرێت
پێشت لە هەرێمی کوردستان ساوەر و بڕوێش و گەنمەکوتاو بە رێگای نەریتی دروست دەکرێت
ئیسرائیل دیمەنی حەشارگەی مووشەکەکانی ئێران لە کوردستان بڵاودەکاتەوە
دواتر ئیسرائیل دیمەنی حەشارگەی مووشەکەکانی ئێران لە کوردستان بڵاودەکاتەوە
ەیوەندیدار