ئیسرائیل دیمەنی حەشارگەی مووشەکەکانی ئێران لە کوردستان بڵاودەکاتەوە



ناوەندێکی توێژینەوەی ئیسرائیلی ئاشکرای دەکات کە حەشارگەی مووشەکە بالیستییەکانی ئێران دەکەوێتە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتێکی ناوەندی “ئەلما”ی ئیسرائیکی بۆ توێژینەوەی ئەمنی، کۆماری ئیسلامی ئێران حەشارگەی مووشەکە بالیستییەکانی لە ناوچەیەکی دەوروبەری شاری کرماشان دروست کردووە.

ڕوونیشیکردەوە، حەشارگەکە بە دووری ١٥٠ کیلۆمەتر دەکەوێتە ژێر زنجیرە چیای زاگرۆسەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو کە ئێران لانیکەم ٦١ حەشارگەی لە بنکەی کنەشت و ٨٠ حەشارگەی لە بنکەی پێنج پلە دروست کردووە.

ناوەندە ئیسرائیلییەکە ڤیدیۆیەکیشی دەربارەی حەشارگەی ئێران بڵاوکردەوە کەتێیدا چەند مووشەکێکی ئاسمان بە زەمین لە بنکەیەکی دەوروبەری کرماشان دەردەکەوێت.

لێرە کلیك بکە بۆ بینینی دیمەنی ڤیدیۆیی حەشارگەکەی ئێران

 

 

لەخانەقین خێرخوازێک ٢٥ خانوو بۆ هەژاران دروستدەکات
پێشت لەخانەقین خێرخوازێک ٢٥ خانوو بۆ هەژاران دروستدەکات
لەڕووداوێکی هاتووچۆدا ١٩ کەس برینداربوون
دواتر لەڕووداوێکی هاتووچۆدا ١٩ کەس برینداربوون
ەیوەندیدار