لە پێناو نەسر “ڕاهێنەرە نوێیەکەی ڕۆناڵدۆ” یانەکەی بەجێدەهێڵێت



یانەی بۆتافۆگۆی بەڕازیلی، ڕایگەیاند؛ ڕاهێنەری پورتوگالی، لویس کاسترۆ، بەمەبەستی ڕاهێنان بە یانەی نەسڕی سعودی و لە بەر کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هاونیشتمانی تیپەکەی بەجێدەهێڵێت یانەکەی بەجێ دەهێڵێت.

 

یانه بەرازیلییەکه له به یاننامەیەکدا ڕایگه یاندووە: بۆتافۆگۆ له لایه ن لویس کاسترۆ ئاگادار کراوەتەوە کە ئۆفەرێکی یانەی نەسڕی پێگەیشتووە و دەستبەرداری چالاکییەکانی دەبێت وەک راهێنەر.

 

کاسترۆی تەمەن 61 ساڵ، دوو هەفتە لەمەوبەر ڕایگەیاندبوو، ئۆفەرێکی دارایی سەرنجڕاکێشی لە نەسڕی سعودیەوە پێگەیشتووە، بۆ ماوەی دوو ساڵ.

 

ئەمە لە کاتێکدایە یانەی نەسڕ تا ئێستا بە فەرمی هاتنی ئەو ڕاهێنەرە پورتوگالیەی ڕانەگەیاندووە.

 

کاسترۆ پێشتر سەرپەرشتی تایبەتی ڕاهێنانی پۆرتۆ و شاختار دانیتسکی ئۆکراینی کردبوو، پێش ئەوەی لە مانگی ئازاری ٢٠٢٢ بگاتە بۆتافۆگۆ کە خاوەنەکەی جۆن تێکستۆری بازرگانی ئەمریکی بوو، کە ئەمساڵیش یانەی ئۆڵۆمپیک لیۆنی فەرەنسی کڕی.

 

جێی باسە یانەی نەسڕ جگە لە ڕۆناڵدۆ چەندین یاریزانی دیار لەخۆدەگرێت، لەوانە دەیڤد ئۆسپینا گۆڵپارێزی کۆڵۆمبی و لویز گوستاڤۆی بەڕازیلی و گۆنزالۆ مارتینێزی هێرشبەری ئەرجەنتینی.

رێواز فایەق ماڵئاوایی کرد: گەردنم ئازاد بکەن
پێشت رێواز فایەق ماڵئاوایی کرد: گەردنم ئازاد بکەن
زیندانییە هەڵاتووەکە دوای ڕووبەڕووبوونەوەی ئاسایش دەستگیرکرا
دواتر زیندانییە هەڵاتووەکە دوای ڕووبەڕووبوونەوەی ئاسایش دەستگیرکرا
ەیوەندیدار