١١١ پەرلەمانتارەکەی کوردستان خانەنشین دەکرێن



لەمڕۆوە مامەڵەی خانەنشینکردنی ئەندامانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکات و لەو بارەیەوە نووسراوێك ئاڕاستەی حکومەت دەکرێت.

هیوا نەسرەدین جێگری سەرۆکی دیوانی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، نووسراوی خانەنشینکردنی ئەندامانی خولی پێنجەم ئاڕاستەی خانەنشینی دەکرێت لە وەزارەتی دارایی.

ڕوونیشیکردەوە حەوت پەرلەمانتار بە فەرمی مووچەی خانەنشینیان ڕەتکردووەتەوە.

هیوا نەسرەدین ئاماژەشیدا بەوەی مووچەی خانەنشینی لەسەر بنەمای ساڵی خزمەت و تەمەنی پەرلەمانتارەکە دیاری دەکرێت و بە پێی یاسا بەڕێژی ٢٥٪ تا ٥٠٪ی مووچەکەیان خانەنشین دەکرێن.

بەو پێیەش مووچەی خانەنشینی پەرلەمانتارەکان لە نێوان دوو بۆ چوار ملیۆن دیناردا دەبێت.

زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی هەڵەبجەیان كرد
پێشت زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی هەڵەبجەیان كرد
جوتیارانی سەیدسادق گردبوونەوە
دواتر جوتیارانی سەیدسادق گردبوونەوە
ەیوەندیدار