گرژییەکانی فەڕەنسا بەردەوامی هەیە



میدیاکانی فەڕەنسا بڵاویانکردەوە، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا دوای سێیەمین شەوی ئاژاوەگێڕییەکان لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بەهۆی کوژرانی گەنجێک لەلایەن پۆلیسەوە، سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی گرنگ دەکات کە بە “کۆبونەوەی قەیران” ناودەبرێت.

بەرپرسانی کۆشکی سەرۆکایەتی فەڕەنسا ناسراو بەئێلیزێ (ئێلیزێ) ڕایانگەیاندووە، چاوەڕوان دەکرێت سەرۆکی فەڕەنسا درەنگانی ئەمڕۆ هەینی کۆبونەوەیەکی بەپەلەی حکومەت ئەنجامبدات، ئەوەش دوای ئەوەی ماوەی سێ شەوە  لە سەرانسەری وڵاتدا ئاژاوەگێڕی سەریهەڵداوە وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە کوشتنی گەنجێک کە لەلایەن پۆلیسەوە لەسەرەتای ئەم هەفتەیەدا تەقەی لێکرا.

سەرۆکی فەڕەنسا  کە لە لوتکەی ئەوروپا لە برۆکسل بەشدارە، رەنگە بەزویی بگەڕێتەوە وڵاتەکەی کە لە ڕۆژی پێنجشەممەوە بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی ئەوروپا لە برۆکسل بوە، ڕەنگە بەشداریکردنەکەی کورت بکاتەوە و پێش کۆتاییهاتنی کۆبونەوەکانی لەگەڵ هاوتاکانی بگەڕێتەوە، بەڵام پێش ئەوەی لە ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا دەربچێت، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی سازدەکات.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە کاتی چالاکییەکانی شەوی ڕابردووی خەڵکی پاریسدا ٦٦٧ کەس دەستگیرکراون و بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، خۆپیشاندەرانی فەڕەنسا بەربەستیان دانا و ئاگریان کردەوە و یارییە ئاگرینەکانیان لە شەقامەکانی هەندێک لە شارەکانی فەرەنسادا تەقاند و ڕووداوی کوشتنی مێردمنداڵەکە لەلایەن پۆلیسەوە خەڵکی ئەو وڵاتەی توشی شۆک کردووە.

دەسەڵاتدارانی فەڕەنسا ئاماژەیان بەوەشکردووە، بەهۆی توندوتیژییەکانەوە تا ئێستا زیاتر لە ٢١٢ بیناو باڵەخانە زیانیان بەرکەوتووە و نزیکی هەزار ئۆتۆمبێل سوتێنراون.

 

وادەی دەستپێکردنی خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ ڕاگەیەنرا
پێشت وادەی دەستپێکردنی خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ ڕاگەیەنرا
بافڵ جەلال تاڵەبانی: هاتە دەنگ و پەیامێکی بڵاوکردەوە
دواتر بافڵ جەلال تاڵەبانی: هاتە دەنگ و پەیامێکی بڵاوکردەوە
پەیوەندیدار