پوتین قورئانێك لەباوەش دەگرێت و جەژنە پیرۆزە دەكات



سەرۆكی ڕوسیا سەردانی یەکێک لە کۆنترین مزگەوتەکانی ناو وڵاتەكەی دەکات و کۆپییەکی قورئانی پیرۆز لە باوەش دەگرێت و سووتاندنی لە سوید ئیدانە دەکات و پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە موسڵمانان دەکات.

ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا لە میانی سەردانەکەیدا بۆ مزگەوتی هەینی شاری (دێربێنت) لە کۆماری داغستانی ڕوسیا، هاوکات لەگەڵ جەژنی قوربان، ڕایگەیاند، ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە ڕێز لە هەستی ئایینی خەڵک ناگرن.

بە ئاماژەدان بەوەی کە قورئانی پیرۆز کتێبێکی پیرۆزە بۆ موسڵمانان و بۆ هەمووان، دەڵێت: “وڵاتەکەی جیاوازتر هەڵسوکەوتی لەگەڵ دەکات”، و ڕاشیگەیاند، لەکاتێکدا کۆپییەکی قورئانی بەدەستەوەیە، کە پاتریارکی ڕوسیا هەمیشە دووپاتی دەکاتەوە، کە موسڵمانان برای ئێمەن.

پوتین هەروەها پیرۆزبایی ئەم جەژنەی لە موسڵمانان کرد و جەختی لە گرنگی ئەو ڕۆڵە کردەوە، کە کۆمەڵگەی موسڵمانان لە ڕوسیا لە بەرەوپێشبردنی ئاشتی نێوان ڕەگەز و ئایینە جیاوازەکان و پاراستنی بەها خێزانییەکان دەیگێڕن.

سەرۆکایەتی هەرێم: سوتاندنی قورئانی پیرۆز کارێکی تەواو ناڕەوایە
پێشت سەرۆکایەتی هەرێم: سوتاندنی قورئانی پیرۆز کارێکی تەواو ناڕەوایە
كەشناسی هەرێم گەیشتنی خۆڵبارینی بۆ پارێزگایەك ڕاگەیاند
دواتر كەشناسی هەرێم گەیشتنی خۆڵبارینی بۆ پارێزگایەك ڕاگەیاند
ەیوەندیدار