![](https://xelk.org/wp-content/uploads/2024/03/awincity2.png)
كەشناسی هەرێم گەیشتنی شەپۆلێكی خۆڵبارینی بۆ شاری هەولێر ڕاگەیاند و دەشڵێت: “ناوچەكانی تریش دەگرێتەوە”.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بە هۆی زیاد بوونی خێرایی با ئێستا شەپۆلێکی تۆز و خۆڵ هەولێر و دەروو بەری گرتۆتەوە.
ڕاشیگەیاندووە، ئەگەریش هەیە لە کاتەکانی شەودا کاریگەریەکی زیاتر بێت و ناوچەکانی تریش بگرێتەوە.
ڕوونیشی كردۆتەوە، مەودای بینین ئێستا لە هەولێر 7 کم و لە دەورووبەر 6کم.