سەرۆکی ئەمریکا پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە موسڵمانان دەکات



بایدن، بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پەیامێکی درێژی جەژنە پیرۆزەی بۆ موسڵمانانی ئەمریکا و جیهان بڵاوکردەوە.

بایدن لەگەڵ جیڵ بایدنی هاوسەری جوانترین هیوای خۆیان ئاراستەی ئەوانە کرد کە جەژنی قوربان دەکەنەوە و رایگەیاند لەم جەژنەدا راستگۆیی پێغەمبەر ئیبراهیم و خێزانەکەی لەگەڵ خودادا یاد دەکرێتەوە و خۆنەویستی و خێرخوازی وەبیردەهێندرێتەوە.

سەرۆکی ئەمریکا، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمساڵ بۆ یەکەم جار لە کۆشکی سپی بە میواندارێتی جێگری سەرۆک کاماڵا هاریس و هاوسەرەکەی لەگەڵ سەرۆکی کۆمەڵە موسڵمانەکان کۆدەبنەوە و جەژنی قوربان پیرۆز دەکەن و رایگەیاند شانازی بە میواندارێتی ملیۆنان موسڵمان دەکەن کە پێکهاتەی کلتووریی ئەمریکا دەوڵەمەند دەکەن و بەشدارن لە کۆمەڵگا.

بایدن، ئاماژەی بەو سوودانە کرد کە موسڵمانانی ئەمریکا لە بوارە جیاوازەکاندا پێشکەشی وڵاتەکەیان کردووە و گوتی: “بوونی ئەوان، پابەندبوونمان بە فرەیی، لە خۆگرتن و ئازادیی ئایین بەهێزتر دەکات”.

جۆ بایدن، باسی لەوەش کرد کە لەم جەژنەدا ژمارەیەکی زۆر موسڵمان لە هەموو جیهانەوە لە سعوودیە فەریزە حەج بەجێدەگەێنن و سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە موسڵمانانەکان لە ناوچە جیاجیاکانی جیهانەوە بۆ حەجکردن کۆبوونەتەوە و ئیحرامی رەنگی سپییان پۆشیەوە و بە شێوەیەک یەکسانن.

هاوکات وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بڵینکن لە پەیامێکیدا لە هەژماری خۆی لە تویتەر پیرۆزبایی جەژنی قوربانی لە جیهانی موسڵمانان کرد و هیوای باشی بۆ ئەو موسڵمانانە خواست کە فەریزەی حەج ئەدادەکەن.

ئاگرێکی گەورە لە سلێمانی کەوتووەتەوە
پێشت ئاگرێکی گەورە لە سلێمانی کەوتووەتەوە
لەیەکەم ڕۆژی جەژندا مێرمنداڵێك خنکا
دواتر لەیەکەم ڕۆژی جەژندا مێرمنداڵێك خنکا
پەیوەندیدار