لە ھەرێمی کوردستان نوێژی جەژنی قوربان ئەنجامدرا



ئەمڕۆ چوارشەممە لە شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ خۆرھەڵاتن، موسڵمانان بە کۆمەڵ روویان لە مزگەتەکان کرد و نوێژی جەژنی قوربانیان ئەنجامدا.

لە شاری ھەولێر بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە موسڵمانان، نوێژی جەژنی قوربان لە مزگەوتی جەلیل خەیات کە یەکێکە لە مزگەوتە ناسراوەکانی ئەو شارە، ئەنجامدرا.

نوێژخوێنان لە مزگەوتی جەلیل خەیات، دوای ئەوەی گوێبیستی گوتاری جەژن بوون، جەژنە پیرۆزەیان لەیەکتر کرد و داوای گەردن ئازاییان لەیەکتر کرد.

ھەروەھا بە ھەمان شێوەیە لە مزگەوتەکانی شاری دھۆک، ژمارەیەکی زۆر لە موسڵمانان بەشدارییان لە ئەنجامدانی نوێژی جەژنی قوربانیان کرد.

هاوکات لە مزگەوتەکانی شاری سلێمانی و شاری ھەڵەبجەیش، نوێژی جەژنی قوربان ئەنجامدرا کە تیایدا نوێژخوێنان گوێبیستی گوتاری جەژن بوون، دواتر جەژنە پیرۆزەیان لەیەکتر کرد و داوای گەردن ئازاییان لەیەکتر کرد.

ساڵانە نوێژی جەژنی قوربان لەلایەن موسڵمانانەوە لە مزگەوتەکان ئەنجام دەدرێت و موسڵمانان لەناو ھۆڵی مزگەوت جەژنە پیرۆزە لەگەڵ یەکتر دەکەن و داوای گەردن ئازایی لە یەکتر دەکەن و قوربانی دەکەن.

لەیەکەم ڕۆژی جەژندا خواردنگەیەکی بەناوبانگی سلێمانی داخرا
پێشت لەیەکەم ڕۆژی جەژندا خواردنگەیەکی بەناوبانگی سلێمانی داخرا
پارێزگاری سلێمانی نوێترین زانیاری دەربارەی گەشتەکانی تورکیا بۆ سلێمانی ئاشکرا دەکات
دواتر پارێزگاری سلێمانی نوێترین زانیاری دەربارەی گەشتەکانی تورکیا بۆ سلێمانی ئاشکرا دەکات
ەیوەندیدار