نەتەوە یەکگرتووەکان: “نیگەرانین لەو هێرشانەی کراونەتە سەر سووریا



سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتێرێس نیگەرانی خۆی نیشاندا لەبارەی ئەو هێرشە ئاسمانییانەی کە کراونەتە سەر باکووری رۆژئاوای سووریا و بوونەتە هۆی گیانلەدەستدانی هاووڵاتییانی مەدەنی.

جێگری گوتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، فەرحان حەق لە میانی کۆنگرەی رۆژنامەوانی رۆژانەیدا، ئەوەی ئاشکرا کرد کە گوتێرێس ئیدانەی هەر جۆرە توندوتیژییەک دەکات لە سووریا و و داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات پابەندبن بە یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە.

فەرحان حەق گوتیشی: “سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانە لەو هێرشە ئاسمانییانەی کە کراونەتە سەر باکووری رۆژئاوای سووریا و بوونەتە هۆی گیانلەدەستدانی هاووڵاتییانی مەدەنی”.

بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان لەو هێرشە ئاسمانییانەدا کە فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا لە ٢٥ی حوزەیراندا بۆسەر ناوچەی کەمکردنەوەی گرژییەکان لە پارێزگای ئیدلب ئەنجامیاندا، نۆ هاووڵاتیی مەدەنی گیانیان لەدەستدا و ٣٠ هاووڵاتیی مەدەنی دیکەش بریندار بوون.

ناوەندی چاودێری فڕۆکەوانی سەربە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن ئەوەی ئاشکرا کردووە کە کاتژمێر ١٠:٠٣ بەکاتی دیمەشق، سێ فڕۆکەی رووسی کە لە بنکەی ئاسمانی حمەیمیم لە شاری لازقییەوە بەڕێکەوتبوون، چەند ناوچەیەکی پارێزگای ئیدلبیان بۆردومان کردووە.

هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم پێشوازی لە گەشتیاران دەکەن
پێشت هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم پێشوازی لە گەشتیاران دەکەن
جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێز خان رادەگیرێت
دواتر جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێز خان رادەگیرێت
پەیوەندیدار