حكومەتی هەرێم بۆ نرخی بەنزین ڕوونكردنەوە دەدات



بەڕێوەبەری سووتەمەنی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ئەو بەنزینە حکومییەی بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەکرێت نرخەکەی جێگیرە و لیتری بە 750 دینارە، ئەوەی نرخی جیاوازە بازرگانییە و ئەوان هەر یەکەیان بە نرخێک بەنزین دەفرۆشن.

ئاری کاکە شین، بەڕێوەبەری سووتەمەنی هەولێر بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕایگەیاند، ئێمە نرخی ئەو بەنزینەمان دەستکاری کردووە، کە حکومەت دابینی دەکات، نرخی هەر لیترێک بە 750 دینارە، لەسێ سەرچاوەشەوە بەنزینمان بۆ دێت، لەوانە (لاناز و کار) ئەوانە حکومەتی هەرێم دابینی دەکات، ئەوەی دیکە ڕۆژانە پێنج تەنکەرمان بۆ دێت.

ڕاشیگەیاند، ئەوانە هەمووی بەنرخی دیاری کراو بە هاووڵاتیان دەفرۆشین، چونکە ئێمە بە 730 دینار دەیدەینە بەنزینخانەکان ئەوانیش بە 750 دینار دەیدەنە هاووڵاتیان، بەڵام نرخەکانی دیکە هەرزانتر و گرانتر بەنزینی بازرگانین، بەپێی کوالێتی بەنزینەکە نرخەکان دیاری دەکەن.

ئاری کاکەشین وتیشی، “ئێمە تەنیا لەسنووری هەولێر ڕۆژانە 22 تەنکەر بەنزینی حکومی دابەش دەکەین، ڕۆژانە لە41 بەنزینخانە بە نرخی دیارکراو بەنزینی حوومی دابەش دەکرێت، بۆیە ناتوانن دەستکاری نرخەکان بکەن”.

 

جۆن گودینف لەتەمەنی سەد ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
پێشت جۆن گودینف لەتەمەنی سەد ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
داهاتووی کیلیان مباپێی روون نییە
دواتر داهاتووی کیلیان مباپێی روون نییە
ەیوەندیدار