داهاتووی کیلیان مباپێی روون نییە



داهاتووی کیلیان مباپێی ئەستێرەی فەرەنسی تا ئێستا ناڕوونە، دوای ئەوەی ڕەتیکردەوە گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان تاکۆتایی ساڵی 2024 درێژبکاتەوە.

 

ڕۆژنامەی “مارکا” ی ئیسپانی ڕایگەیاندووە تا دوێنێ ڕیاڵ مەدرید تاکە یانە بووە کە بە ئاشکرا ئارەزووی خۆی بۆ بەدەستخستنی مباپێ دەربڕیوە، بەڵام ئێستا لیڤەرپوول هاتە ناو هێڵەکەوە و ڕاداری خۆی خستە سەر ئەو یاریزانە فەڕەنسییە تەمەن ٢٤ ساڵە.

 

مارکا ئاماژە بەوەدەکات، ئیدارەی “ڕێدز ” ئامادەیە زیاتر لە ٣٠٠ ملیۆن دۆلار بدات بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ هێرشبەرە لاوەکەی فەرەنسا و یانەی پاریسانجێرمان.

مارکۆ کردەمیر، بریکاری یاریزانانی باوەڕپێکراوی فیفا بە ڕۆژنامەی مارکای ڕاگەیاند، بەرپرسانی قەتەری لە سان جێرمان توڕەن لە بڕیاری ئەو یاریزانە بۆ نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکەی لە دوای ساڵی 2024 ، ئەمەش وادەکات دەرگای بەدەستخستنی ئەو هێرشبەرە ئاگرینە کراوەبێت.

حكومەتی هەرێم بۆ نرخی بەنزین ڕوونكردنەوە دەدات
پێشت حكومەتی هەرێم بۆ نرخی بەنزین ڕوونكردنەوە دەدات
كەمال كەركوكی: لەگەڵ گرووپی 16ی ئۆكتۆبەر هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردن ناكەین
دواتر كەمال كەركوكی: لەگەڵ گرووپی 16ی ئۆكتۆبەر هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردن ناكەین
ەیوەندیدار