كەمال كەركوكی: لەگەڵ گرووپی 16ی ئۆكتۆبەر هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردن ناكەین



یەكێتیی بە دوو ئاڕاستەی بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی لە هەوڵی دروستكردنی هاوپەیمانێتیدایە لەگەڵ (گۆڕان- كۆمەڵ- یەكگرتوو) بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان و بەتایبەت لە كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان، پارتی-ش ئەمڕۆ لەگەڵ (سۆسیال دیموكرات- شیوعی- زەحمەتكێشان ‌و چەند لایەنێكی تر) بۆ هەمان پرس كۆبووەوە و دەڵێت: “لەگەڵ گرووپی 16ی ئۆكتۆبەر هاوپەیمانی ناكەین”.

كەمال كەركوكی، بەرپرسی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی لە كەركوك- گەرمیان ئەمڕۆ لەگەڵ چەند حزبێكی سیاسی لە ناوچە جێناكۆكەكان كۆبووەوە بۆ گفتوگۆكردن دەربارەی دۆخی كەركوك و ناوچەكە و دۆخی سیاسی و وتی، “زیاتر گفتوگۆمان لەسەر پرسی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان بوو”.

كەركوكی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “كەركوك داگیركراوە لەلایەن پارێزگارێكی شۆڤێنییەوە، كە بەزۆر سەپێنراوە و دەبێت هەموو گەندەڵییەكانی بۆ هەموو عێراق و جیهان ئاشكرابكرێت و لە پۆستەكەی دووربخرێتەوە”.

وتیشی، “پێویستە گەلی كوردستان بەشداری لە هەڵبژاردنی ناوخۆیی ئەنجوومەنی پارێزگاكان بكات، كە زۆر گرنگە و دەنگ بدەن بە ئەوانەی داكۆكی لە مافەكانیان دەكەن لەو ناوچانە و هەروەها لە كەركوك”.

جەختیشی كردەوە، دەبێت دۆخی پارێزگاكە ئاسایی بكرێتەوە و بگەڕێنرێتەوە دۆخی پێشوو، چونكە دۆخی كەركوك نائارامە و بەدەست كەمی خزمەتگوزارییەوە دەناڵێنێت.

كەمال كەركوكی وتی، “بۆ هاوپەیمانی لەگەڵ هێز و حزبە كوردستانییەكان بە یەك لیست لە كەركوك بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان، كە لە كۆتایی ئەمساڵ ئەنجام دەدرێت بەشداری دەكەین لەگەڵ هەر لایەن و حزبێكی سیاسی، جگە لە گرووپی 16ی ئۆكتۆبەر”.

داهاتووی کیلیان مباپێی روون نییە
پێشت داهاتووی کیلیان مباپێی روون نییە
بەخێرایی ٣٤ هێندەی خێرایی دەنگ بەردێک بەلای زەویدا تێدەپەڕێت
دواتر بەخێرایی ٣٤ هێندەی خێرایی دەنگ بەردێک بەلای زەویدا تێدەپەڕێت
ەیوەندیدار