مێتا نوێگەرییەکی نوێی بۆ ئەپەکانی زیادکرد



زۆرێک لە ئێمە لەکاتی کەم خەوی دا یەکسەر ڕوو لە مۆبایلەکانمان دەکەین ، کەئەمەش بارگرانی و خەمۆکییەکەمان زیاتر دەکات ، بەبێ ئەوەی هەستی پێبکەین زیاتر توشی خەمۆکی و بێ خەوی دەبینەوە.

بەپێی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، لەنوێترین نوێگاری کۆمپانیای “مێتا” کە خاوەنی فەیسبووک و ئینستاگرامە ، بەشێکی زیاد کردووە بۆ یارمەتیدانی گەنجان و تەنانەت بەکارهێنەرانی ئەو دوو تۆڕە دەدات بۆ بەڕێوەبردنی کاتەکانیان لەکاتی بەکارهێنانی ئەو دوو بەرنامەیە، ئامانج لەم نوێگەرییەش ئەوەیە کە هانی بەکارهێناەرانی ئەم دوو بەرنامەیە بدەن تا کاتێکی کەم لەسەر تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەسەر ببەن و دوور بکەونەوە لەمۆبایلەکانیان.

مێتا دەڵێت: “ئەم نوێکاریانە بۆ ئەوە دانراون کە یارمەتی بەکارهێنەران بدەن هەست بە کۆنترۆڵی ئەزموونە ئۆنلاینەکانیان بکەن، هەروەها یارمەتی دایکان و باوکان بدەن تا سنوورێک بۆ بەکارهێنانی ئامێرەکان دابنێن و زیاتر ڕوو لەکۆمەڵگاو خێزان بکەن”.

 

*هەموو ئەو شتانەی کە پێویستە بزانیت دەربارەی تایبەتمەندییە نوێیەکان

 

بەم نوێکارییە نوێیە، بەکارهێنەران بەتایبەت گەنجان ئەگەر کاتێکی زۆر لە فەیسبووک بەسەر بەرن، ئاگادارکردنەوەیەکیان پێدەگات.

 

مێتا: گەنجان کاتێک ٢٠ خولەک لە فەیسبووک بەسەر دەبەن ئاگادارکردنەوەیەک دەبینن، کە داوایان لێدەکات بەکارهێنان کەم بکەنەوە و سنووری کاتەکانی ڕۆژانە دابنێن.

 

لە ئینستاگرام، ئاگادارکردنەوەیەکیان پێدەدرێت ئەگەر ئەپەکە بزانێت کە لە شەوێکدا سەیری Reels دەکەن.

تایبەتمەندییە نوێیەکان دوای ماوەیەکی کەم لە خستنەبازاڕی “Quiet Mode” لە ئینستاگرام، پێشوازی لێدەکرێت، تایبەتمەندییەک هانی بەکارهێنەران دەدات بۆ دانانی “سنوور” لەگەڵ هاوڕێ و فۆڵۆوەرەکانیان.

دۆخی بێدەنگ ئاگادارکردنەوەکان بێدەنگ دەکات و وەڵامی ئۆتۆماتیکی دەنێرێت بۆ پەیامە ڕاستەوخۆکان (DMs).

-لەگەڵ ئەم مۆدەدا ستاتۆیەکی “Silent Mode” لە خوار ناوی پڕۆفایلی ئینستاگرام زیاد دەکرێت، لەگەڵ ئایکۆنێکی بچووکی مانگی هیلال بۆ ئەوەی کەسانی دیکە بیبینن.

بەکارهێنەرانی ئینستاگرام دەتوانن لە ڕێگەی ڕێکخستنەکانی ئەپەکەوە “دۆخی بێدەنگ” بکەنەوە و بکوژێننەوە، هەروەها سەربەست دەکرێن کە ماوەیەکی کاتیی دابنێن بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی چالاک بێت.

هەروەها بەکارهێنەران ئاماژەیەکی خێرایان پێدەگات کە ئایا دەیانەوێت “دۆخی بێدەنگ” بکەنەوە دوای ئەوەی “چەند خولەکێک” بەسەر دەبەن لە گەڕان بە ئینستاگرام لە شەوێکدا.

جێگای سەرنجە کە “Coiet Mode” لە ئێستاوە بەردەستە بۆ بەکارهێنەرانی بەریتانیا، ئەمریکا، ئێرلەندا، کەنەدا، ئوسترالیا و نیوزلەندا، بەڵام هێشتا ئەم نوێگارییە بۆ سەرانسەریجیهان بەکار نەخراوە.

نرخی گۆشت و ئاژەڵی قوربانی گران بووە
پێشت نرخی گۆشت و ئاژەڵی قوربانی گران بووە
پۆتین لەبارەی چارەنووسی ڤاگنەرەكان بڕیاریدا
دواتر پۆتین لەبارەی چارەنووسی ڤاگنەرەكان بڕیاریدا
ەیوەندیدار