پۆتین لەبارەی چارەنووسی ڤاگنەرەكان بڕیاریدا



سەرۆكی ڕوسیا پەیامێك ئاڕاستەی چەكدارە ڤاگنەرەكان دەكات و داوایان لێ‌ دەكات، “یان بچە ناو سوپا یان بڕۆن بۆ بیلاڕوسیا”.

ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆکی ڕوسیا لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند، چەكدارە ڤاگنەرەكان یان ڕێککەوتن لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکە ئەنجام بدەن و ببنە بەشێك لە هێزی فەرمی وڵات یان دەستلەکاربکێشنەوە، یان بڕۆن بۆ بیلاڕوسیا.

ڕاشیگەیاند، خواستی دوژمنانی وڵاتەکە هەڵگیرسانی شەڕێکی براکوژیی لەم جۆرەیە، و دەیانەوێت لە ڕێگای شەڕێکی خوێناوییەوە خاکی ڕوسیا دابەش بکەن بۆ ئەوەی تۆڵەی شکستەکانیان لە بەرەکانی شەڕ بكەنەوە.

پۆتین وتیشی، “دەزانن بەشێکی زۆری جەنگاوەران و فەرماندەکانی ڤاگنەر نیشتمانپەروەرن و پابەندن بە گەل و وڵات، بەڵام هەوڵ دەدرێت ئەوانیش بەکار بهێندرێن، سوپاسی ئەو جەنگاوەرانەی ڤاگنەر دەکەم کە بڕیاری دروستیان دا بۆ رێگەگرتن لە براکوژی”.

مێتا نوێگەرییەکی نوێی بۆ ئەپەکانی زیادکرد
پێشت مێتا نوێگەرییەکی نوێی بۆ ئەپەکانی زیادکرد
مەریوان حاجی جەمال جەژنانە و هاوکاری پێشکەشی 1200 خێزان کرد
دواتر مەریوان حاجی جەمال جەژنانە و هاوکاری پێشکەشی 1200 خێزان کرد
ەیوەندیدار