نرخی گۆشت و ئاژەڵی قوربانی گران بووە



ساڵانە لەگەڵ نزیكبوونەوە لە جەژنی قوربان خواست لەسەر كڕینی ئاژەڵ بۆ جەژن و بۆ قوربانی كردن زۆر زیاددەكات و بەهۆیەوە نرخی ئاژەڵ گران دەبێت.

پەیامنێری (خەڵك) لە سلێمانی ڕایگەیاند، بەپێی وتەی ئاژەڵ فرۆشان لە مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی، لەگەڵ نزیكبوونەوە لە جەژنی قوربان نرخی ئاژەڵ بە زیندە قەپان و هەروەها نرخی گۆشتیش گران بووە، لەكاتێكدا پێشتر بە بڕیارێك نرخی بۆ گۆشت دیاری كرابوو.

وتیشی، “نرخی ئاژەڵ بە زیندە قەپان كیلۆی گەیشتۆتە 7 بۆ 8 هەزار دینار لەكاتێكدا ساڵی ڕابردوو بە 5 هەزار دینار بوو، هەروەها نرخی كیلۆیەك گۆشتی سوور گەیشتۆتە 18 بۆ 20 هەزار دینار”.

سبەینێ‌ یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزە و هاووڵاتیان ڕوو لە مەیدانەكانی فرۆشتنی ئاژەڵ دەكەن بۆ كڕیی ئاژەڵ بۆ قوربانی، كە لەدوای نوێژی بەیانی جەژنەوە دەستپێدەكات تا بانگی ئێوارەی چوارەم ڕۆژی جەژن.

بەخێرایی ٣٤ هێندەی خێرایی دەنگ بەردێک بەلای زەویدا تێدەپەڕێت
پێشت بەخێرایی ٣٤ هێندەی خێرایی دەنگ بەردێک بەلای زەویدا تێدەپەڕێت
مێتا نوێگەرییەکی نوێی بۆ ئەپەکانی زیادکرد
دواتر مێتا نوێگەرییەکی نوێی بۆ ئەپەکانی زیادکرد
ەیوەندیدار