مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە



سبەینێ‌ دوو شەممە، هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی لە هەولێر كۆدەبنەوە.

پەیامنێری (خەڵك) لە هەولێر ڕایگەیاند، بڕیارە سبەینێ‌ دوو شەممە 27ی حوزەیران، هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی لە شاری هەولێر لە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ کۆببنەوە.

ڕاشیگەیاند، تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە تایبەتە بە پرسی هەڵبژاردن و پەیوەندییەکانی هەردوولا و پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە پێش بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان، هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی چەند كۆبوونەوەیەكیان ئەنجام دا بە مەبەستی ڕێككەوتن لەسەر كاراكردنەوەی كۆمسیۆن و یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بەڵام نەگەیشتنە ڕێككەوتنی كۆتایی.

 

له‌ سەر شەقامێكی هه‌ولێر 3 منداڵ له‌لایه‌ن باپیریانه‌وه‌ فڕێدران
پێشت له‌ سەر شەقامێكی هه‌ولێر 3 منداڵ له‌لایه‌ن باپیریانه‌وه‌ فڕێدران
نێچیرڤان بارزانی دەچێتە ئەڵمانیا
دواتر نێچیرڤان بارزانی دەچێتە ئەڵمانیا
ەیوەندیدار