له‌ سەر شەقامێكی هه‌ولێر 3 منداڵ له‌لایه‌ن باپیریانه‌وه‌ فڕێدران



بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە هەولێر ڕایدەگەیەنێت، سێ منداڵی فرێدراو دۆزرانەوە كه‌ دوو کوڕ و کچێک بوون و دەشڵێت: “باپیریان فڕێی داون”.

بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، منداڵەکان لە ڕۆژی 25.6.2023 لە گەڕەکی نووسەرانی شاری هەولێر لەسەر شەقام فڕێدرابوون هێنراونەتە نووسینگەکەیان لە منارە و لەدوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە، کە ئەم منداڵانە پێش ماوەیەک باوکیان دەستگیرکراوە و دایکیشیان لەلای باپیری منداڵەکان (باوکی هاوسەرەکەی) بەجێیهێشتوون و ئەمڕۆ باپیریان ئەوانی هێناوە و لەسەرشەقام فڕێیداون.

ئاشكراشی كردووە، یەکێک لە کوڕەکان تەمەنی 9 ساڵە و ئەوەی دیکەیان 10 ساڵانە، كچەکەش تەمەنی 5 مانگە.

بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان ده‌ڵێت: “دادوەری توندوتیژی خێزانی بڕیاریداوە دوو منداڵە کوڕەکان ببرێن بۆ خانەی نەوجەوانانی هەولێر و منداڵە کچە پێنج مانگەکەش ببریت بۆ خانەی چاودێری منداڵان لەناو نەخۆشخانەی لەدایکبوونی هەولێر.”

 

خولە بەهێزەکانی جیهان دەستپێدەکاتەوە
پێشت خولە بەهێزەکانی جیهان دەستپێدەکاتەوە
مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە
دواتر مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە
ەیوەندیدار