نۆ ڕێنمایی لەوەزارەتی تەندروستییەوە دەربارەی قوربانیکردن





 وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان چەند ڕێنماییەکی تایبەت بە سەربڕینی ئاژەڵ و قوربانیکردن بڵاوکردەوە و دەڵێت، “سەربڕینی ئاژەڵان لە ماڵان بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە و دەبێت تەنها لەشوێنی ڕێگەپێدراودا ئاژەڵ سەرببڕدرێت.”

لە بڵاوکراوە نۆ خاڵییەکەی وەزارەتی تەندروستی دا ڕێنمایی هاوڵاتیان دەکات لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵ و قوربانیکردن پەیڕەوی بکەن، لە یەکێک لە خاڵەکاندا هاتووە، قەسابەکان دەبێت پابەند بن بە لەبەرکردنی کەلوپەلی خۆپاراستن، بەتایبەت لەبەرکردنی دەستکێشی لاستیک و جلی تایبەتی خۆپارێزی لەکاتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئاژەڵ یان گۆشت و خوێنەکەی بەشێوەیەکی تەواو، “لەکاتی سەرپێچی بە تووندی سزا دەدرێن.”

لە یەکێک لە خاڵەکاندا ئاماژە بەوە کراوە، دەبێت جلی قۆڵ درێژ و رەنگ کاڵ لەکاتی سەردانیکردنی ئەو شوێنانە لەبەربکرێت کە “گەنەیان تێدا بڵاوە،” هەروەها بەکارهێنانی کرێمی تایبەت بە دوورخستنەوەی مێروو و گەنە. لە کۆتایی خاڵی پێنجەم رێنوێنیی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، گۆشت دەبێت بۆ ماوەیەک بکوڵێندرێت کە “لە 30 چرکە کەمتر نەبێت.”

ئەم ڕێنماییانەی وەزارەتی تەندروستی ، لەپای ئەو مەترسییانەیە کە لەماوەی ڕابوردودا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون چەند کەسێک گیانیان لەدەستداوە و ، بۆڕێگریکردن لەبلاوبوونەوەی زیاتری ئەم نەخۆشییە ، بەتایبەت لە جەژنی قورباندا ، ڕێکارەکانی خۆپارێزی زۆر توند کراونەتەوە و تەندروستی هەرێم سزای قورسی سەرپێچیکارانیش دەدات.

كەسێكی دیكە بە تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
پێشت كەسێكی دیكە بە تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
وەزارتی داد ڕۆژی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی ئاشکرا کرد
دواتر وەزارتی داد ڕۆژی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی ئاشکرا کرد
ەیوەندیدار