دزیکردن، بەریتانیای هەراسانکردووە



بەپێی زانیارییە نوێیەکانی کۆمەڵەی ACS، کە بڵاوکراونەتەوە، بەردەوامی قەیرانەکان و بەرزیی تێچووی ژیان، رێژەی  دزیکردنی لە دووکان و مۆڵەکانی بەریتانیا بەرەو بەرزترین ئاستبردووە  لە ماوەی دە ساڵدا.

 

بە پێی زانیارییەکانی ئەو کۆمەڵەیە، لە ساڵی ٢٠٢٢دا زیاتر لە یەک ملیۆن و ١٠٠ هەزار ڕووداوی دزیکردن تۆمارکراوە، کە لە ساڵی پێشووتردا ٩٧٠ هەزار ڕووداوی دزی تۆمارکراوە و گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی لە ماوەی ١٠ ساڵدا.

جەیمس لۆمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمەڵەکە – کە نوێنەرایەتی فرۆشگا ئاسانکارییەکان دەکات لە سەرانسەری بەریتانیا – وتی؛ ئاستی دزیکردن کە ڕۆژانە ڕوودەدات بێ وێنەیە، ئاماژەی بەوەشکرد کە خەڵکانێک ڕۆژانە و دووبارە، بێ سڵەمینەوە لە نەریتەکانی کۆمەڵگا و ترس لە پۆلیس دزی دەکەن.

 

بە وتەی لۆمان، خەڵکێکی زۆر بەهۆی خراپی باری داراییان و  بەرزی تێچووی ژیان تاوان ئەنجام دەدەن، چونکە نرخەکان بەردەوامن لە بەرزبوونەوە، زۆرێک لە خێزانەکان کێشەیان هەیە بۆ ئەوەی بتوانن پێداویستییە سەرەکییەکانی ڕۆژانە بکڕن.

 

ڕاپۆرتەکە، کە ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی حوزەیران بڵاوکراوەتەوە دەریخستووە، هەڵاوسان لە مانگی ئایاردا بە ڕێژەی ٪٨.٧  جێگیر بووە و بانکی ئینگلتەرا ڕێژەی سوودی بە ڕێژەی ٥٠ خاڵ بەرزکردووەتەوە.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا دەرکەوتووە، زیادبوونی دزیکردن لەلایەن باندەکان و ئالوودەبووانەوە بۆ دابینکردنی داهات بۆ بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان یان مەی، بووەتە هۆی زیادبوونی ڕێژەی تاوان.

 

هەرچەندە هەڵاوسانی نرخی خۆراک لە مانگی نیسانەوە لە ٪١٩  بۆ ٪١٨.٣ لە دابەزیوە، بەڵام هێشتا تێچووی هەمان خۆراک لە مارکێتەکاندا تەنها لە مانگی ئایاردا بە ڕێژەی ٪٠.٩ بەرزبووەتەوە.

دوکان و فرۆشگاکانی بەریتانیا، لە چەند مانگی ڕابردوودا ژمارەی بەرهەمەکانیان لەسەر ڕەفەکانیان کەمکردووەتەوە لەبەر دزیکردن، هەروەها لیبێڵی ئاگادارکەرەوە و ئاسایشیان بۆ کەرەستەی خۆراکیەکانی وەک ستیک و پەنیر و کەرە،زیادکردووە.

 

نزیکەی ٪٨٠ی ئەو فرۆشیارە تاکە کەسیانەی کە لەلایەن ACS – کە نزیکەی ٤٨ هەزار ئەندامی هەیە، ڕاپرسییان لەگەڵکراوە و ڕایانگەیاندووە کە قەیرانی تێچووی ژیان هۆکارە بۆ دزیکردن.

 

ڕەشەباکە تا کەی بەردەوام دەبێت؟
پێشت ڕەشەباکە تا کەی بەردەوام دەبێت؟
دەرچووانی پزیشکی ددان: چەندین ساڵە ستەممان لێدەکرێت
دواتر دەرچووانی پزیشکی ددان: چەندین ساڵە ستەممان لێدەکرێت
ەیوەندیدار