زیاتر لە ٣٠٠ هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن



ئیبراهیم عەبدولمەجید، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند “پێمان ناوەتە وەرزی زێڕینی گەشتیاریی هەرێمی کوردستانەوە کە وەرزی هاوینە و لە ئامادەکاریداین پێشوازی لە زۆرترین گەشتیار بکەین و چاوەڕوانی هاتنی زیاتر لە ٣٠٠ هەزار گەشتیارین لەڕۆژانی جەژندا”

باسی لەوەشکرد، گەشتیارانی هەرێمی کوردستان زۆرینەیان گەشتیاری پارێزگاکانی دیکەی عێراقن؛ دوای ئەوانیش گەشتیاری بیانیین. بەشێک گەشتیاری نێوخۆییش هەن کە گەشتی ناوچەیەک دەکەن و زیاتر لە 24 کاژێر دەمێننەوە.

ئیبراهیم عەبدولمەجید دەشڵێت، “ئامادەکاریان کردووە پێشوازی لە زیاتر لە ٣٠٠ هەزار گەشتیار بکەن لە رۆژانی جەژندا و گەشتیاری ئەم جەژنە وەکو جەژنی رەمەزان نابێت، چونکە ئێستا پشووی قوتابخانەکانە و لە پارێزگاکانی دیکەی عێراقیش بەراورد بە هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما بەرزترە؛ بۆیە چاوەڕوانی گەشتیارێکی زۆرین”.

وتیشی بەهەمان شێوەی جەژن و بۆنەکانی ڕابردوو، بۆ جەژنی قوربانیش لە بازگەکان پێشوازی لە گەشتیاران دەکەن و رێنوێنیی پێویستیان بۆ شوێنە گەشتیارییەکان پێدەدەن.

بەگوێرەی داتاکانی دەستەی گەشتوگوزار، لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا دوو ملیۆن گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە و ساڵی رابردوو شەش ملیۆن گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە.

ڕووسیا، وەڵامی یازدەهەمین پاکێجی سزاکانی یەکێتی ئەورووپای دایەوە
پێشت ڕووسیا، وەڵامی یازدەهەمین پاکێجی سزاکانی یەکێتی ئەورووپای دایەوە
تورکیا؛ لە ٥ مانگدا بەبەهای ٢١١ ملیۆن دۆلار، ئاردی هەناردەی عێراق و سووریا کردووە
دواتر تورکیا؛ لە ٥ مانگدا بەبەهای ٢١١ ملیۆن دۆلار، ئاردی هەناردەی عێراق و سووریا کردووە
ەیوەندیدار