تورکیا؛ لە ٥ مانگدا بەبەهای ٢١١ ملیۆن دۆلار، ئاردی هەناردەی عێراق و سووریا کردووە



سووریا و عێراق لە ریزبەندی یەکەمی ئەو وڵاتانەدان کە چاو لە دەستی ھەناردەی ئاردی تورکین و تەنها  لە ٥ مانگدا بەبەهای ٢١١ ملیۆن دۆلار، ئارد هەناردەی عێراق و سووریا کراوە.

 

سەرۆکی یەکێتی ھەناردەکارانی بەرھەمەکانی پاقڵەمەنی و دانەوێڵەی باشووری رۆژھەڵاتی ئانادۆڵو لە تورکیا، جەلال کادوئۆغڵو لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد؛ ھەردوو وڵاتی سووریا و عێراق لە ریزبەندی یەکەمی ئەو وڵاتانەدان کە ھەناردەی گەنمیان بۆ دەکرێت.

 

کادوئۆغڵو راشیگەیاند؛ ئەو ئاردەی لە ناوچەی باشووری رۆھەڵاتی ئانادۆڵو بەرھەم دەھێندرێت لەزەتێکی جیاوازی بەخشیوەتە سەر سفرەی خوانەکان و وتیی: “ھەناردەی ئاردی گەنم لە ناوچەی باشووری رۆژھەڵاتی ئەنادۆڵو لە ٥ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا گەیشتە ٢١١ ملیۆن دۆلار، ھەرچەندە ھەناردەی گەنم بە بەراورد بە ھەمان ماوەی ساڵی رابردوو بە رێژەی ٤.٧٪ کەمیکردووە، بەڵام ناوچەی باشووری رۆھەڵاتی ئانادۆڵو توانیویەتی ٣٦٪ی کۆی ھەناردەکردنی گەنمی تورکیا بەدیبھێنێت”.

 

ناوبراو ئاشکراشیکرد؛ کە ھەردوو وڵاتی سووریا و عێراق لە ریزبەندی یەکەمی ئەو وڵاتانەدان کە ھەناردەی گەنمیان بۆ دەکرێت.

زیاتر لە ٣٠٠ هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن
پێشت زیاتر لە ٣٠٠ هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن
دامەزرێنەری گرووپی ڤاگنەر؛ وەزارەتی بەرگری ڕووسیا سەرۆکی وڵات و گەلەکەیان ھەڵخەڵەتاند
دواتر دامەزرێنەری گرووپی ڤاگنەر؛ وەزارەتی بەرگری ڕووسیا سەرۆکی وڵات و گەلەکەیان ھەڵخەڵەتاند
ەیوەندیدار