دامەزرێنەری گرووپی ڤاگنەر؛ وەزارەتی بەرگری ڕووسیا سەرۆکی وڵات و گەلەکەیان ھەڵخەڵەتاند



دامەزرێنەری گرووپی ڤاگنەری ڕووسی، یێڤگینی پریگۆیژن رایگەیاند؛ جەنگی ئۆکراینا بۆ وەزیری بەرگری ڕووسیا، سێرگی شۆیگۆ و “ئەوانەی کە بە شێوەیەکی کرداریی وڵات بەڕێوەدەبەن” پێویست بووە و دەشڵێت؛ هەندێک سەرۆک پوتین و گەل و وڵاتەکەیان لە خشتە بردووە.

 

یێڤگینی پریگۆیژن لە کەناڵی تەلەگرام ڤیدیۆکی بڵاوکردەوە و لێدوانی سەبارەت بە جەنگی ئۆکراینا دا.

 

یێڤگینی پریگۆیژن بانگەشەی ئەوەی کرد، سوپای ڕووسیا لە زاپۆرۆژیا و خێرسۆن کشاونەتەوە و ئۆکرانیا لە ناوچەکەدا سوپای ڕووسیا تێکشکاندووە.

 

وتیشی: “بەھۆی ئەوەی ئیدارە نییە، سەرکەوتنی سەربازیش بوونی نییە، بە درێژای رۆژ گوێبیستی ‘لەناوبردنی ٦٠ تانکی لیۆپارد و سێ ھەزار سەربازی دوژمن’ دەبین، ئەمانە ھەموو قسەی بێ مانان”.

 

دامەزرێنەری گرووپی ڤاگنەری رووسی باسی لەوەش کرد، بە پێچەوانەی لێدوانی بەرپرسانی ڕووسیا، سوپای ئۆکراینا بۆردومانی دۆنباسی نەکردووە، تەنھا تەقەی لە سەنگەرەکان کردووە.

 

وتیشی: “ئۆکراینا، لەگەڵ ناتۆ نیازی ھێرشکردنە سەر ڕووسیایان نەبوو، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا بە گوتنی ‘ئۆکراینا ھێرش دەکات’، سەرۆکی وڵات و گەلەکەیان ھەڵخەڵەتاند”.

 

یێڤگینی پریگۆیژن رەخنەی لە وەزیری بەرگری ڕووسیا گرت و رایگەیاند؛ جەنگی ئۆکراینا بۆ وەزیری بەرگری ڕووسیا، سێرگی شۆیگۆ و ‘ئەوانەی کە بە شێوەیەکی کرداریی وڵات بەڕێوەدەبەن’ پێویست بووە و وتیشی: “جەنگەکە تەنھا بۆ بەدەستھێنانی سەرکەوتن و پلە بەرزکردنەوەی ‘مشتێک بونەوەر’ پێویست بوو”.

 

دوابەدوای ئەم قسانەی دامەزرێنەری گرووپی ڤاگنەر، وەزارەتی بەرگریی رووسیا، ڕایگەیاند؛ “ئەوەی پریگۆژین و لایەنگرەکانی کردوویانە یاخیبوونێکی چەکدارییە.

 

ئەوەشخراوەتەڕوو؛ پریگۆژین شەڕکەرەکانی ڤاگنەر بۆ ناو سەرکێشیی تاوانکاری خۆی پەلکێش دەکات”.

 

تورکیا؛ لە ٥ مانگدا بەبەهای ٢١١ ملیۆن دۆلار، ئاردی هەناردەی عێراق و سووریا کردووە
پێشت تورکیا؛ لە ٥ مانگدا بەبەهای ٢١١ ملیۆن دۆلار، ئاردی هەناردەی عێراق و سووریا کردووە
نرخی فرۆشتنی گەنمی جوتیاران بە کۆمپانیاکان دیاری دەکرێت
دواتر نرخی فرۆشتنی گەنمی جوتیاران بە کۆمپانیاکان دیاری دەکرێت
ەیوەندیدار