سعوودیە: لە ٥٤ ساڵدا زیاتر لە ٩٩ ملیۆن کەس فەریزەی حەجی بەجێگەیاندووە



ئاژانسی ھەواڵی SPAی فەرمی سعوودیە، رایگەیاند؛ لە ماوەی ٥٤ ساڵدا پێشوازیان لە زیاتر لە ٩٩ ملیۆن حاجی کردووە.

 

بەپێی ئەو ھەواڵەی لە ئاژانسی ھەواڵی SPAی فەرمی سعوودیە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە، دامەزراوەی ئاماری گشتی سعوودیە لە ساڵی ١٩٦٨ەوە دەستی بە کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ژمارەی ئەو کەسانە کردووە کە سەردانی خاکی پیرۆزیان کردووە.

 

لە ھەواڵەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، تا ساڵی ٢٠٢٢، لە ماوەی ٥٤ ساڵی رابردوودا پێشوازی لە زیاتر لە ٩٩ ملیۆن حاجی کراوە.

 

سەرەڕای ئەوەی بەرپرسانی سعوودیە ئامارێکی روونیان لەبارەی ژمارەی حاجیانی ئەمساڵ بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام ئاشکرایان کردبوو کە بۆ ساڵی ٢٠٢٣ ئامادەکاری بۆ ھەمان ژمارەی پێش ھاتنی پەتای کۆرۆنا دەکەن.

 

بەپێی ئەو ئامارانەی لە دامەزراوەی ئاماری سعوودیە بڵاوکراونەتەوە، دوو ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار حاجی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات تۆمارکراون.

نرخی فرۆشتنی گەنمی جوتیاران بە کۆمپانیاکان دیاری دەکرێت
پێشت نرخی فرۆشتنی گەنمی جوتیاران بە کۆمپانیاکان دیاری دەکرێت
بەغدا دابەشکردنی مووچەی خێرا کردووە
دواتر بەغدا دابەشکردنی مووچەی خێرا کردووە
ەیوەندیدار