دەرهێنەری فیلمی تایتانیک، هۆشداری دابوو دەربارەی ژێردەریایی تایتان



دەرهێنەری فیلمی تایتانیک، جەیمس کامێرۆن، ئەوەی ئاشکرا کرد کە پێشتر هۆشداریداوەتە کۆمپانیای “OceanGate”ی خاوەنی ژێردەریایی تیتان و پێیڕاگەیاندوون: “توشی کارەسات دەبن”.

کامێرۆن لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی BBC باسی لە رووداوی نوقمبوونی ژێردەریایی تایتان کرد و ئەوەی ئاشکرا کرد کە پێشتر کۆمپانیای “OceanGate”ی ئاگادار کردووەتەوە لە روودانی کارەسات.

“ژێردەریاییەکەیان رێک لەو شوێنەدا دۆزییەوە کە من وتم” پێشتر کامێرۆن ٣٣ جار بۆ پارچەکانی کەشتی تایتانیک چووەتە ژێر دەریا، کاتێکیش هەواڵی پچڕانی پەیوەندی لەگەڵ ژێردەریایەکە بیستووە یەکسەر گومانی لە روودانی کارەساتێک کردووە و رایگەیاند: “یەکەم گومان کە بە مێشکم گەیشت تەقینەوە بوو”.

نابراو ئاماژەی بەوەشدا کە لە نێوان ونبوونی کەشتی تایتانیک و ژێردەریایی تیتان “پەیوەندییەکی ترسناک هەبووە” و وتیشی: “ژێردەریاییەکەیان رێک لەو شوێنەدا دۆزییەوە کە من گوتم”.

– وا پێدەچێت هەر پێنج سەرنشینەکەی ژێردەریاییەکە گیانیان لەدەستدابێت ژێر دەریایی تایتان، یەکێکە لەو ژێردەریاییانەی بە ئامانجی گەشتوگوزار و بۆ نیشاندانی شوێنەواری کەشتی تایتانیک بەکارهێندراوە و رۆژی ١٩ی ئەم مانگە لە زەریای ئەتڵەسیدا ون بوو. کۆمپانیای “OceanGate” و یەکەی ئاسایشی کەناراوەکانی ئەمریکا، ئەوەیان ئاشکرا کرد کە چەند پارچەیەکی ژێردەریاییەکە دۆزراونەتەوە و وا پێدەچێت هەر پێنج سەرنشینەکەی ژێردەریاییەکە گیانیان لەدەستدابێت.

ئاسایش دەستگیرکردنی بکوژی گەنجەکەی چەمچەماڵی راگەیاند
پێشت ئاسایش دەستگیرکردنی بکوژی گەنجەکەی چەمچەماڵی راگەیاند
قایمقامییەتی چەمچەماڵ ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی کوژرانی گەنجەکەوە بڵاوکردەوە
دواتر قایمقامییەتی چەمچەماڵ ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی کوژرانی گەنجەکەوە بڵاوکردەوە
پەیوەندیدار