خەڵك؛ زانیاری لەسەر هەرزان كردنی نرخی بەنزین بڵاودەكاتەوە



سەرۆك كۆماری عێراق یاسای بودجەی پەسەند كرد و لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە دەچێتە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە، كە تیایدا پشكی هەرێمیش ڕەوانە دەكرێت بە مووچە و پارەی پڕۆژەكان و پشكی دەرمان و خۆراك و نەوت و بەنزینیشەوە.

سۆران عومەر، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەریی لە پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دوای جێبەجێکردنی بودجەی گشتیی عێراق نرخی هەر لیترێک بەنزین لە هەرێمی کوردستان هاوتای عێراق دەبێت.

وتیشی، ” نرخەکە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە و نرخی هەر لیترێک بەنزین دەبێتە ٤٥٠ دینار لەبەرئەوەی نەوتی هەرێمیش کۆمپانیای سۆمۆ دەیفرۆشێت”.

ڕاشیگەیاند، جگە لەو 400 هەزار بەرمیلەی کە لە هەرێمی کوردستانەوە رەوانە دەکرێت، ئەگەر نەوتی زیادەش هەبێت، رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکرێت؛ بۆیە هیچ بیانوویەک بۆ بەغدا نەماوەتەوە، کە سووتەمەنی لە هەولێر و بەغدا یەک نرخ نەبێت و دەبێت بە نرخی پاڵپشتیکراو بیداتەوە خەڵکی هەرێمی کوردستان.

لە ئێستادا حكومەتی عێراق لیترێك بەنزین بە 450 دینار دەدات بە شۆفێران و هاوكات لە زستاندا دوو بەرمیل نەوت بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكات، كە هەر بەرمیلێك بە 30 هەزار دینارە، بەڵام لە هەرێمی كوردستان بەنزینی حكومی لیتری بە 750 دینارە و بەنزینی بازرگانی جۆری نۆرماڵ بە 850 دینارە و موحەسەن بە 1050 دینار و سوپەر بە 1200 دینارە.

د.بڕیار ڕەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی نەوتی هەرێم ڕادەستی بەغدا دەکرێت چاوەڕوان دەکەین لیترێک نەوت بە 150 دینار بدرێتە هاووڵاتیانی هەرێم هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکە جگە لەوەش لیترێک بەنزین بە 450 دینار ڕەوانەی هەرێم بکرێت.

ئەمریکا هۆشداری بە هێزی پێشمەرگە دەدات
پێشت ئەمریکا هۆشداری بە هێزی پێشمەرگە دەدات
کاتی دانانی پرسە گۆڕانکاری بەسەرداهات
دواتر کاتی دانانی پرسە گۆڕانکاری بەسەرداهات
ەیوەندیدار