کاتی دانانی پرسە گۆڕانکاری بەسەرداهات



لە سنووری ئیدارەی گەرمیان بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەمانی گەرماوە، كاتی دانانی پرسە گۆڕانكاری بەسەردا هات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی گەرمیان لە گشتاندنێكدا کاتی دانانی پرسە لەگەرمیان دیاری کرد، کە گۆڕانکاری کاتی پرسە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمایە لەو ناوچەیە.

بەپێی گشتاندنەكە، دانانی پرسە تا مانگی 10 لەکاتژمێر 7:30 خولەكی بەیانی بۆ كاتژمێر 10ی پێشنیوەڕۆ و لەکاتژمێر 3 ی دوای نیوەڕۆ بۆ 6ی ئێوارە دەبێت .

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە مانگی 10ەوە کاتی دانانی پرسە لەکاتژمێر 8 ی بەیانی بۆ 10:30 خولەکی پێشنیوەڕۆ و لە دوانیوەڕۆیانیش لە کاتژمێر 2ی دوانیوەڕۆ بۆ 4:30ی عەسر دەبێت .

 

خەڵك؛ زانیاری لەسەر هەرزان كردنی نرخی بەنزین بڵاودەكاتەوە
پێشت خەڵك؛ زانیاری لەسەر هەرزان كردنی نرخی بەنزین بڵاودەكاتەوە
حكومەتی هەرێم ڕۆژانی پشووی جەژنی دیاریكرد
دواتر حكومەتی هەرێم ڕۆژانی پشووی جەژنی دیاریكرد
ەیوەندیدار