ئەمریکا هۆشداری بە هێزی پێشمەرگە دەدات



قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە دانا سترۆڵ، جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەەڕاست کرد. بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی، لە کۆبوونەوەکەدا “پرسی ریفۆرم لە وەزارەتی پێشمەرگە و چۆنییەتی بەردەوامبوونی هەماهەنگییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر تاوتوێ کران.”

 

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکە، جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا خواستی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامیی هاوکاری و هاوپەیمانی لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی “تیرۆر” دەربڕی و ڕۆڵی هێزی پێشمەرگەشی لە شەڕی دژی داعشدا بەرز نرخاند.

 

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی پرۆسەی ریفۆرم لە وەزارەتی پێشمەرگەدا کرا. وەکو لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، ” وەفدەکەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا داوایانکرد پرۆسەکە خێراتر بکرێت، چونکە ئەمریکا خواستی ئەوەیە کە هاوکارییەکانی بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوام بێت.”

لەوەڵامیشدا  قوباد تاڵەبانی وتی، “ئێمە ئامادەین کە پرۆسەکە خێراتر بکرێت” و جەختیشی کردەوە کە نابێت ناکۆکیی سیاسی، کاریگەری هەبێت لەسەر بەردەوامیی چاکسازییەکان.

 

لەبارەی وەزیری پێشمەرگەشەوە قوبات تاڵەبانی وتی””پێویستە بە زووترین کات وەزیرێک بە وەکالەت بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دەستنیشان بکرێت تا لەلایەکەوە سەرپەرشتیی وەزارەتەکە و پرۆسەی ریفۆرم لە هێزەکانی پێشمەرگەدا بکات” .

عەلی قەرەداغی: پێویستە موسڵمان باشترین ئاژەڵ بۆ قوربانیکردن هەڵبژێرێت
پێشت عەلی قەرەداغی: پێویستە موسڵمان باشترین ئاژەڵ بۆ قوربانیکردن هەڵبژێرێت
خەڵك؛ زانیاری لەسەر هەرزان كردنی نرخی بەنزین بڵاودەكاتەوە
دواتر خەڵك؛ زانیاری لەسەر هەرزان كردنی نرخی بەنزین بڵاودەكاتەوە
ەیوەندیدار