موشەکەکەی مادێرا چووە کتێبی گینسەوە



کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی پورتوگالی دڵخۆشییەکی زۆری خۆی دەربڕی کە گەیشتە ٢٠٠ ساڵەی یۆبیلی نێودەوڵەتی لە ماوەی ژیانی پیشەگەرانەی لەگەڵ وڵاتەکەی لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە.

ڕۆناڵدۆی ئەفسانەیی لە کۆتا خولەکی کاتی ئاسایی یارییەکەی بەرامبەر ئایسلەندا ،لە پاڵاوتنەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا “یۆرۆی ٢٠٢٤” لە ئەڵمانیا، گۆڵی بردنەوەی هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد،

 

ڕۆناڵدۆ، “مووشەکەکەی مادێرا”،  لەگەڵ وڵاتەکەی لە کۆی ٢٠٠ یاریدا وانی ١٢٣ گۆڵ تۆماربکات و ، بەمەش ناوی جووە کتێبی گینسەوە بۆ پێوانەییەکان لە جیهاندا،

 

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی یوفا، دوای یارییەکە وتی: زۆر دڵخۆشم ، سەرسوڕهێنەرە کە لە کتێبی گینسدا بم و گۆڵی بردنەوە تۆماربکەم، بۆیە دەبێت بڵێم سوپاس بۆ ئایسلەندا و خەڵک و هاندەران و یاریگاکە کە ئەم جۆرە ئاهەنگەیان بۆ سازکردم.

 

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: سوپاس بۆ هەڵبژاردەی پورتوگال و ئەلئیتیحادیش ، منیش زۆر دڵخۆشم، ڕۆژێکی تایبەتە، و دەبێت سوپاسی هەموویان بکەم، ئەوان ڕۆژەکەمیان دروستکرد، ئەوان شەوی منیان دروستکرد.

کاپتنی دێرینی پورتوگالی، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، تەمەن 38 ساڵ، لە پاڵاوتنەکانی ئێستادا بۆ “یۆرۆی 2024” لە چوار یاریدا 5 گۆڵی تۆمارکرد، کۆتایی بە  نائومێدیەکەی مۆندیالی “قەتەری  2022هێنا ،کە لەسەر کورسی یەدەگ بوو لە قۆناغی کۆتاییدا، و وڵاتەکەی لە قۆناغی چارەکی کۆتایی لەسەر دەستی هاوتا مەغریبیەکەی کرایە دەرەوە.

بڕیارێك دەربارەی مۆڵەت بە مووچەی تەواو دەرچوو
پێشت بڕیارێك دەربارەی مۆڵەت بە مووچەی تەواو دەرچوو
پەروەردەی شارباژێڕ هەڵمەتێکی بڵاوکردنه‌وه‌ی هۆشیاری ڕاده‌گه‌یه‌نێت
دواتر پەروەردەی شارباژێڕ هەڵمەتێکی بڵاوکردنه‌وه‌ی هۆشیاری ڕاده‌گه‌یه‌نێت
ەیوەندیدار