بڕیارێك دەربارەی مۆڵەت بە مووچەی تەواو دەرچوو



وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم بڕیاری دا، پێدانی مۆڵەت بە مووچەی تەواو هێزەكانی پێشمەرگە و كارمەندانی هێزەكانی ناوخۆ بگرێتەوە، كە لە خێزانەكەیاندا كەسی كەمئەندام هەیە.

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم لە نووسراوێكدا، كە ئاڕاستەی وەزارەتی پێشمەرگەی كردووە ئاماژەی بەوەكردووە، “لەبارەی‌ داواكاری بۆ مۆڵەتی بەخێوكەر، ئەوانەی ئەو كەمئەندامانەیان هەبێت، مۆڵەتەكە دەیانگرێتەوە (ئۆتیزم و داوون و بیركۆڵ 80% بەسەرەوە، هەروەها ئیفلیجی مێشك و نابینا و شیزۆفرۆنیا و كەمئەندامی جەستەیی بە رێژەی 100%)”.

ڕاشیگەیاندووە، هەر كارمەندێك و پێشمەرگەیەك داوای ئەو مۆڵەتە بكات، دەبێت وەزارەتی پێشمەرگە بۆ لیژنەی هەمیشەیی وەزارەتی تەندروستی بنێرێت و ئاماژە بە ڕێژە و جۆری نەخۆشییەكەی بكات و دوای ئەوە بەپێی ئەنجامەكەی نووسراو بۆ وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی دەكرێت بۆ مۆڵەتدانی.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم زیاتر لە 90 هەزار کەمئەندام لە هەرێم بوونیان هەیە، لەو ڕێژەیەش بەشێکیان پێویستیان بە چاودێری کردنی ورد هەیە لەلایەن دایکان و باوکانیان، بۆ ئەوەش مۆڵەتی بەخێوكەر بە مووچەی تەواو دەدرێت بە دایك یان باوك ئەگەر فەرمانبەر بێت.

حكومەتی هەرێم داوای ناردنی مووچە لە حكومەتی عێراق دەكات
پێشت حكومەتی هەرێم داوای ناردنی مووچە لە حكومەتی عێراق دەكات
موشەکەکەی مادێرا چووە کتێبی گینسەوە
دواتر موشەکەکەی مادێرا چووە کتێبی گینسەوە
ەیوەندیدار