کۆبوونەوەی بەغدا و ئەنقەرە لەسەر نەوتی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد



کۆبوونەوەی شاندی تورکیا بەمەبەستی تاوتوێکردنی پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت لە ڕێی بەندەری جەیهانەوە لەگەڵ عێراق دەستیپێکرد.

کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بەڕیوەدەچێت و تێیدا گفتوگۆ لەسەر ئەو ئاستەنگانە دەکەن کە بوونەتە رێگر لەبەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و کەرکوك لە ڕێی بەندەری جەیهانەوە.

لە کۆتایی مانگی ئازاری ڕابردووەوە، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێی تورکیاوە ڕاگیراوە، ئەویش دوای ئەوەی دادگای ناوبژیوانی پاریس سکاڵایەکی لە بەرژەوەندی عێراق یەکلاکردەوە کە سەبارەت بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە دژی تورکیا تۆماری کردبوو.

بەپێی ئامارە نافەرمییەکان ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوت نزیکەی دوو ملیار دۆلار زیانی بە عێراق گەیاندووە و لە ئەگەری ڕێکنەکەوتنیشی لەگەڵ تورکیا زیانەکان زیاتر دەبێت بە تایبەتیش لە کاتێکدا کە بودجەی عێراق لەسەر بنەمای هەناردەکردنی ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی هەرێمی کوردستان پەسەندکراوە.

کارمەندانی تەندروستی سلێمانی و هەڵەبجە بایکۆتیان ڕاگەیاند
پێشت کارمەندانی تەندروستی سلێمانی و هەڵەبجە بایکۆتیان ڕاگەیاند
سێ ساڵە گەڕەکێکی سلێمانی داوای خزمەتگوزاری دەکات و بۆیان جێبەجێ ناکرێت
دواتر سێ ساڵە گەڕەکێکی سلێمانی داوای خزمەتگوزاری دەکات و بۆیان جێبەجێ ناکرێت
پەیوەندیدار