سێ ساڵە گەڕەکێکی سلێمانی داوای خزمەتگوزاری دەکات و بۆیان جێبەجێ ناکرێت



دانیشتووانی گەڕەکی ژاڵەی سلێمانی لە گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییدا داوا لە حکومەت دەکەن پرۆژەی خزمەتگوزارییان بۆ جێبەجێ بکات.

ئەمڕۆ دانیشتووانی گەڕەکی ژاڵەی سەروو گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان لەبەردەم سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ئەنجامدا و داوایان کرد خزمەتگوارییە سەرەتاییەکانی وەك ئاو و ئاوەڕۆ و شەقامیان بۆ جێبەجێ بکات.

ڕوونیشیانکردەوە ماوەی سێ ساڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانیان ئاگادارکردووەتەوە، بەڵام داواکارییەکانیان جێبەجێ ناکرێت.

ئاماژەشیاندا بەوەی گەڕەکەکەیان ٦٠٠ ماڵە، بەڵام نزیکەی ٩٠٠ کۆگا لە دەوروبەریان دروستکراوە.

کۆبوونەوەی بەغدا و ئەنقەرە لەسەر نەوتی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد
پێشت کۆبوونەوەی بەغدا و ئەنقەرە لەسەر نەوتی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد
دەیان کۆچبەری کورد لە دەریای ئیجە ڕزگارکران
دواتر دەیان کۆچبەری کورد لە دەریای ئیجە ڕزگارکران
پەیوەندیدار