![](https://xelk.org/wp-content/uploads/2024/03/awincity2.png)
ئەمڕۆ دووشەممە کارمەندانی بنکە تەندروستییەکانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بایکۆتکردنی دەوامیان ڕاگەیاند.
هۆکاری بایکۆتی کارمەندەکانی تەندروستی بۆ راگرتنی دەرماڵەکانیان دەگەڕێتەوە کە ماوەی شەش مانگە بڕدراوە.
نوێنەرانی کارمەندانی تەندروستی سلێمانی و هەڵەبجە ڕایانگەیاند، ئەوەی بەرامبەریان دەکرێت ستەمە، چونکە دەرماڵەی کارمەندانی تەندروستی لە هەولێر و دهۆك ڕانەگیراوە.