تۆمەتبارێک لە گوندی سورەبان دەستگیرکرا



تۆمەتبارێک کە هەستاوە بە دانانی ماتۆڕی ئاوی گەورە لە چەمی گوندی سورەبان دەستگیرکرا.

پۆلیس دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ لە گوندی سورەبانی سەر بە ناحیەی باسنێ تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە.

ئەو تۆمەتبارە ماتۆڕی ئاوی گەورەی لە چەمی سورەبان داناوە، کە پێچەوانەی یاسایە و دانانی ماتۆڕ لە چەم و ڕووبارەکاندا قەدەغەیە.

پێشتر لیژنەکانی قائیمقامیەتی شارباژێڕ، پێشتر سەرجەم هاووڵاتیانی سنوورەکەیان ئاگادارکردووەتەوە، دانانی ماتۆڕ لە چەمەکاندا قەدەغەیە، ئەمەش لەپێناو وشکنەبوونی چەم و ڕووبارەکان، لەبەر ئەوەی سەرچاوەی دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی ناوچەکەیە.

هۆکاری دەستبەسەرکردنی بەرپرسەکەی کارەبای سلێمانی ئاشکراکرا
پێشت هۆکاری دەستبەسەرکردنی بەرپرسەکەی کارەبای سلێمانی ئاشکراکرا
دوو بوومەلەرزەی بەهێز باکووری کوردستانیان هەژاند
دواتر دوو بوومەلەرزەی بەهێز باکووری کوردستانیان هەژاند
ەیوەندیدار