دوو بوومەلەرزەی بەهێز باکووری کوردستانیان هەژاند



بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، دوو بوومەلەرزەی بەهێز دوو شاری باکووری کوردستانیان هەژاند.

ماڵپەڕی بەڕێوەبەردنی کارەسات و دۆخە لەناکاوەکانی تورکیا “ئافاد” بڵاویکردەوە، کاتژمێر ٣:٣٠ی خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك بە گوڕی ٤.٤ پلە بە پێوەری ڕێختەر شارۆچکەی “یەشیل یورت”ی سەر بە پارێزگای مەلەتی هەژاند.

ڕوونیشیکردەوە، بوومەلەرزەکە لە قووڵایی ٣.٣ کیلۆمەتر لە ئاستی ڕووی زەوی ڕوویداوە.

ئافاد ئەوەشی خستەڕوو کە کاتژمێر ٤:٢١ خولەك بوومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕی ٤ پلە بە پێوەری ڕێختەر لە پارێزگای مەڕەش ڕوویدا.

بەڵام ئاماژە نەدراوە بەوەی بوومەلەرزەکان زیانیان لێکەوتبێتەوە.

تۆمەتبارێک لە گوندی سورەبان دەستگیرکرا
پێشت تۆمەتبارێک لە گوندی سورەبان دەستگیرکرا
مووچەی مانگی پێنج دابەش دەکرێت
دواتر مووچەی مانگی پێنج دابەش دەکرێت
ەیوەندیدار