بۆری سەرەکی گواستنەوەی ئاوی کۆیە شکا



بەڕێوبەرایەتی ئاوی کۆیە رایگەیاند، بۆری سەرەکی گواستنەوەی ئاو لە پڕۆژەی ئاوی بۆگد – کۆیە بۆ سەنتەری قەزای کۆیە شکێنرا.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی کارکردنی کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەی چاککردنەوە و دروست کردنەوەی شەقامی ٤٠ مەتری لە رێگای سەرەکی کۆیە – تەق تەق تا رێگای سلێمانی – کۆیە بۆری سەرەکی هێڵی گواستنەوەی ئاو کە قەبارەی ١٢ ئینجە بۆ ناو سەنتەری قەزای کۆیە ئەمڕۆ ١٨-٦-٢٠٢٣ لە کاتژمێر ٦:٣٠ ئێوارە شکاوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوای ئاگادارکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە و لەلایەن کۆمپانیای جێبەجێکار لە ئێستادا دابەش کردنی ئاو لە ناو شاری کۆیە بەناچاری وەستێنرا وە بۆ مەبەستی چاکردنەوەی و تیمەکانی چاکسازی بەرێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە و ستافی پڕۆژەی ئاوی بۆگد – کۆیە بە هەماهەنگی کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەکە سەرقاڵی چاککردنەوەی بۆریەکانن.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرکاتێک کاری چاککردنەوەکە تەواو بوو دەستدەکرێتەوە بە دابەشکردنی ئاو بۆ ئەو گەڕەک و ماڵانەی کە سەرە ئاویانە.

مووچەی مانگی پێنج دابەش دەکرێت
پێشت مووچەی مانگی پێنج دابەش دەکرێت
بەهۆی پێوەری زیرەکەوە بەفیڕۆچوونی کارەبا لە (٤٠٪) بۆ (٣٠٪) کەم بووەتەوە
دواتر بەهۆی پێوەری زیرەکەوە بەفیڕۆچوونی کارەبا لە (٤٠٪) بۆ (٣٠٪) کەم بووەتەوە
پەیوەندیدار