عێراق لەڕێی مانگی دەستکردەوە ئینتەرنێت دابین بکات



ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق ڕایگەیاند، بۆ یەکەمین جار دەست دەکەن بە دابین کردنی ئینتەرنێت لە رێگای بۆشایی ئاسمانەوە بۆ هاوڵاتیان، ئەوەش بۆ باشترکردنی کوالێتی هێڵەکانی ئینتەرنێت و پێشکەش کردنی ئۆفەری جیاواز بە هاوڵاتیان.

ئەمەش هاوتەریبە لەگەڵ وڵاتانی پێشکەوتووی جیهان بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای مانگی دەستکرد و خولگەی نزم کە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت ڕاستەوخۆ پێشکەش بە بەکارهێنەران دەکەن لەسەر زەوی لە ڕێگەی تۆڕێکی زەبەلاحی مانگە دەستکردەکانەوە کە لەلایەن ژمارەیەک کۆمپانیای جیهانییەوە دابین دەکرێت وەک  (One web)  و(Space X)  و ،(Amazon)

 

 

وەزارەتەکە کەناڵەکانی دانوستانی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانە کردۆتەوە بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە ڕێکارەکانی گرێبەستکردن بەمەبەستی گەیاندنی ئەم خزمەتگوزارییە بە عێراق لە زووترین کاتدا.

بایدن، داوای ئەنجامدانی چاکسازیی لە هێزەکانی پۆلیسی وڵاتەکەیدا دەکات
پێشت بایدن، داوای ئەنجامدانی چاکسازیی لە هێزەکانی پۆلیسی وڵاتەکەیدا دەکات
ئەمریکا؛ لە هێرشێکی ئەلیکترۆنیدا داتای زیاتر لە ٣ ملیۆن کەس دزرا
دواتر ئەمریکا؛ لە هێرشێکی ئەلیکترۆنیدا داتای زیاتر لە ٣ ملیۆن کەس دزرا
ەیوەندیدار