بایدن، داوای ئەنجامدانی چاکسازیی لە هێزەکانی پۆلیسی وڵاتەکەیدا دەکات



سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن جارێکی دیکە داوای لە کۆنگرێس کرد، یاسای “چاکسازی جۆرج فڵۆید لە هێزەکانی پۆلیسدا” تێبپەڕێنێت.

 

بایدن  راگەیەندراوێکی دەربارەی تۆمەتبارکردنی پۆلیسی شاری مینیاپۆڵس بە “پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکان” و “جیاوازیکردن بەرامبەر کەمە نەتەوایەتییەکان” لە چوارچێوەی دۆسیەی لێکۆڵینەوە لە کوژرانی جۆرج فڵۆید لەلایەن پۆلیسەوە، بڵاوکردەوە.

 

سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوە کردووە، ئەو بابەتانەی لە راپۆرتەکەدا خراونەتەڕوو مایەی نیگەرانین و پێویستە کۆنگرێس ئەو چاکسازییانە ئەنجامبدات کە بەرەنگاری جیاکاری دەبێتەوە و ئاسایشی نیشتمانیی بەهێز دەکات.

 

بایدن داوای لە کۆنگرێس کرد کە یاسای “چاکسازی جۆرج فڵۆید لە هێزەکانی پۆلیسدا” پەسەند بکات و جەختی لەوەشکردەوە کە هەموو تواناکانی دەخاتەگەڕ بۆ تێپەڕاندنی یاساکە.

 

وەزارەتی دادی ئەمریکا لە راپۆرتی تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە کوژرانی جۆرج فڵۆید کە سێ ساڵ بەر لە ئێستا بەهۆی توندوتیژی پۆلیسەوە گیانی لەدەستدا، ئەوەی خستووەتەڕوو؛ پۆلیسی شاری مینیاپۆڵس هێزی لەڕاددەبەدەری بەکارهێناوە و مافی ئەو کەسانەی پێشێل کردووە کە بە شێوەیەکی دەستووری مافەکانیان پارێزراوە.

 

لە راپۆرتەکەدا باس لەوەکراوە، هەندێک جار بەرامبەر بە کەسانێک کە تاوانێکی بچووک یان هیچ تاوانێکیشیان ئەنجام نەداوە چەکی ترسناک بەکارهێنراوە، ئەو کەسانەشی پۆلیسیان توڕە کردووە یان رەخنەیان لێگرتووە بە بەکارهێنانی هێز سزادراون.

 

لە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٠دا جۆرج فڵۆیدی تەمەن ٤٦ ساڵ لە شاری مینیاپۆڵس بە گومانی ئەنجامدانی ساختەکاری دەستگیر کرا و لە کاتی دەستگیرکردنیشیدا بەهۆی ئەوەی کارمەندێکی پۆلیس بۆ ماوەی نۆ خولەک و ٢٩ چرکە ئەژنۆی لەسەر ملی دانابوو، گیانی لەدەستدا.

 

فڵۆید کە بۆ ماوەی چەندین خولەک هاواری دەکرد و دەیگوت “ناتوانم هەناسە بدەم”، لەلایەن تیمی فریاگوزارییەوە گەیەندرایە نەخۆشخانە و دواتر گیانی لەدەستدا، ئەم رووداوەش بووە هۆی توڕەکردنی رای گشتی ئەمریکا و جیهان.

عێراق بۆ تانەدان لە پشكی بودجەی هەرێم لەبەردەم دادگای فیدڕاڵی بڕیاری دا
پێشت عێراق بۆ تانەدان لە پشكی بودجەی هەرێم لەبەردەم دادگای فیدڕاڵی بڕیاری دا
عێراق لەڕێی مانگی دەستکردەوە ئینتەرنێت دابین بکات
دواتر عێراق لەڕێی مانگی دەستکردەوە ئینتەرنێت دابین بکات
ەیوەندیدار