جەژن نزیک بووەوە، مریشک گرانبوو



کیلۆیەک مریشک زیندوو لە دوو هەزارەوە گەیشتووەتە سێ هەزار و ١٥٠ دینار، بۆ جەژن نرخەکەی دەگاتە چوار هەزار دینار.

لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژن و بۆنەکاندا هاووڵاتیان خواستیان لەسەر مریشک زیاددەبێت، بەڵام نرخی مریشک لە بازاڕەکاندا گران دەکرێت.

محەمەد نوری، مریشك فرۆش لە شاری سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ماوەی دوو هەفتەیە نرخی مریشکی سپی گرانبووە، کیلۆیەک مریشک لە دوو هەزارەوە گەیشتووەتە سێ هەزار و ١٥٠ دینار.

تەنها ١١ ڕۆژ بۆ جەژنی قوربان ماوە، ئەو مریشک فرۆشە پێشبینی دەکات، لەگەڵ نزیکبوونەوەی زیاتری جەژندا نرخی مریشک بگاتە چوار هەزار دینار.

لەگەڵ هەر بۆنەیەکدا نرخی مریشکی زیندوو گراندەبێت، هەرچەندە بەردەوام لیژنە هاوبەشەکان و چاودێری بازرگانی جەخت لە ڕێگری بەرزبوونەوەی نرخەکان دەکەن، بەڵام نرخەکان بەرزدەبنەوە.

 

نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەوە
پێشت نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەوە
گوڵستان سەعید: هەڵەی هاوپەیمانیکردن لەگەڵ یەکێتی دووبارە ناکەینەوە
دواتر گوڵستان سەعید: هەڵەی هاوپەیمانیکردن لەگەڵ یەکێتی دووبارە ناکەینەوە
ەیوەندیدار